ئاسایشی ئەلیکترۆنی
25, حوزهیران 2017
بڵاوبوونەوەی 32 تێرابایت زانیاریی سەرەکی ویندۆز 10 مایکرۆسۆفت توشی کێشە دەکات

ئایا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هاککراوە؟ چەند زانیارییەکی دزەپێکراو بڵاوبوەتەوە دەری دەخات 32 تێرابایت زانیاری و کۆدی سێرڤەرەکانی تایبەت بە ویندۆز 10 و چەند زانیارییەکی گرنگی دیکە کە لە ژێر گەشەپێدان دان بڵاوبونەوەتەوە.
ماڵپەری The Register ئاماژەی بە بەستەرێکی ماڵپەری BetaArchive کردووە کە زانیارییەکانی تێدابڵاوکراوەتەوە، زانیارییەکان دەریدەخات کۆدەکان لەسەر پڕۆسێسەرەکانی AMD بە کێرناڵی یەک ناوکی کاردەکەن، ئەم جۆرەی پڕۆسێسەر کار بە ویندۆز 10 دەکەن.
گەر ئەم کۆدانە بکەونە بەردەست بەکارهێنەران ترسێکی زۆر درووست دەکات چونکە زانیارییەکان باس لە تێپەڕاندنی سیستەمی کارپێکردنی کۆمپیوتەری ویندۆز 10 دەکات، بەدڵنیاییەوە هاککەرانیش سوود لەم دەرچە و زانیارییانە وەردەگرن.
جێی ئاماژەیە مانگی سێی ئەم ساڵ ماڵپەری BetaArchive ڕازی بوو هەندێک بە سڕینەوەی هەندێک زانیاری سەرەکی دزەپێکراوی سیستەمەکەی مایکرۆسۆفت، کۆمپانیای ناوبراو ئاماژەی بەوە کردبوو ئەو زانیارییانە پەیوەندی تەواوەتی هەبووە بە ویندۆز 10ـەوە، دەوترێت کۆمپانیاکە گەشەپێدانەکانی خێراکردووە بۆ چارەسەرکرنی ئەو گرفتانە.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.