ئای ئۆ ئێس
25, حوزهیران 2017
ئەم 4 ئەپڵیکەیشنە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی.(٨)

بێگومان بەردەوام لەسەر کۆگای ئەپەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس ناسراو بە ئەپستۆر ئەپەکان لەلایەن گەشەپێدەرەکانەوە بۆ ماوەی کاتی دەکرێنە خۆڕایی و جاری واش هەیە داشکاندنی بەرچاو لە نرخی ئەپەکانیان دەکەن. ئێمەش لەمەودوا هەوڵدەدەین لەکاتی هەبوونی ئەم جۆرە داشکاندن و بوونە خۆڕاییانە بۆ ماوەی کاتی بە بابەتی تایبەت لەسەر کەی ئای تی ئێن بۆتان بڵاوبکەنەوە و ئەمڕۆش ئەم چەند ئەپە بوونەتە خۆڕایی بفەرموون لەخوارەوە کارەکانیان بزانن و دایان بگرن.
InFocus Pro

ئەم ئەپە ڕێگەت پێدەدات پێنج باشترین تایبەتمەندی لەیەک ئەپدا بەکاربهێنیت: ڕۆژژمێر، بەڕێوەبەری تاسکەکان، بیرخەرەوە، ئاگادارکەرەوەکان، لیست کردنی شتەەکان، هەروەها یارمەتیت دەدات بە داڕشتنی پڕۆژە بە بوونی کۆمەڵێکی زۆر تایبەتمەندی، دروستکردی فۆڵدەر و دیارکردنی کام پڕۆژەیان گرنگترینە.
نرخی پێشووی 49.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
Toca Hair Salon Me

هەروەک ئەپەکانی دیکە ئەم ئەپەش بووتە خۆڕایی، کاری ساڵۆن کردنی قژە، بەهێنانە ناوەی وێنەی خۆت و بوونی کۆمەڵێک کاریگەری وەک ڕەنگ و قژی جۆراوجۆر، ئەگەر سەریشت ڕوتاوەتەوە ئەوە دەتوانیت جۆرێک قژ زیادبکەیت بۆ سەرت.
نرخی پێشووی 2.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
Reckless Getaway

لەم ئەپەدا تۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلێکیت و پێچەوانەی یاساکان ئۆتۆمبێل لێدەخوڕیت، بەربەستی پۆلیسی و ڕێگری خودی پۆلیسەکان فرمانی تۆیە تاوەکوو دەستگیرت نەکەن.
نرخی پێشووی 0.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
Learn Colors Shapes

ئەم ئەپە کۆمەڵێک کارتت پێدەدات لەسەر ڕونمای ئامێرەکەت، منداڵەکەت پێویستە ئەم ڕەنگانە بناسێتەوە و یارمەتیدەری باشی دەبێت، پێویستە بە دەنگگی جیاواز(خوێندنەوە) ڕەنگەکانی پێبڵێیت تاوەکوو بزانیت ئایا بلیمەتە لە ناسینەوەی وێنەکاندا، ئەمەش کەوتووەتە سەر ڕادەی زیرەکی خۆی
نرخی پێشووی 2.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.