رەقەکاڵا

لەداهاتوودا تەنها پێویستت دەبێت چوارجار مۆبایلەکەت لەساڵێکدا بارگاوی بکەیتەوە

شوشتنی ددانەکان و شانەکردنی قژ و شەحن و بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکەت و ئامێرەکان بونەتە خویەکی دووجار دووبارە بووەوەی ڕۆژانە. بەڵام لەوانەیە لەداهاتوو وای لێ بێت پێویست بکات بە سێ مانگ جارێک مۆبایلەکەت شەحن بکەیتەوە.

زاناکان توانیویانە مادەیەکی نوێ دیزایین بکەن کە ڕێگە بە پڕۆسێسەرەکان دەدات بە بەکارهێنانی ١٠٠ جار وزەی کەمتر کاربکەن. توێژەران لە زانکۆی میشیگان و کۆرنێڵ توانیویانە مادەیەکی نوێی magnetoelectric multiferroic دروست بکەن کە پێکهاتووە لە چینی تەنکی گەردیلە کە فیلمێکی جەمسەری موگناتیسی دروست دەکات. ئەمە دەتوانرێت لە ئەرێوە (موجەب) هەڵبگێدرێتەوە بۆ نەرێ (سالب) لەڕێگەی تەنها لێدانێکی وزەوە.

ئەم بنەمایە دەتوانرێت بەکاربهێندرێت بۆ گواستنەوەی کۆدی باینەری، زنجیرەی ١ و سفرەکان کە کۆمپیوتەرەکانمان لەسەری ئیش دەکەن. کە ئەمەش واتای وایە دەتوانن زانیاری و دەیتا بنێرن و وەربگرنەوە تەنها بە کەمێک وزەی کارەبا.

لەئێستادا، پڕۆسێسەرەکان بە پشت بەستن بە سێمی کۆندەکتەرەکان واتە نیمچەگەیەنەرەکان دروست دەکرێن کە پێویستیان بە وزەی بەردەوامی کارەبا هەیە. بەڵام ئەو پڕۆسێسەرانەی کە بە magnetoelectric multiferroic دروست دەکرێن تەنها لێدانێکی کەمی وزەی کارەبایان پێویست دەبێت، کە وزەیەکی زۆر زۆر کەمە.

بەگوێرەی وتەی ڕامامورسی ڕامێش بەڕێوەبەری تاقیگە بۆ تەکنەلۆژیای وزە لە Lawrence Berkeley National Laboratory، ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە ئێستادا ٥%ی کۆی وزەی گەردوون بەکاردەهێنن، و هەروەها گەشەسەندوترینن لە بەکارهێنانی وزەدا.

تا ٢٠٣٠، ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ٤٠ بۆ ٥٠%ی وزەی گەردوون بەکاردەهێین. کەواتە دروستکردن و داهێنانی پڕۆسێسەری کەم بە فێرۆدەری وزە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کەم بەفیڕۆدانی وزەی گەردوونی دەبێت و ئەم ڕێژانە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.

سەرچاوە :

28 حوزه‌یران، 2017
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1170