10
ئەندرۆید 29, حوزه‌یران 2017

کوالکۆم چارەسەرکەری سناپدراگۆنی ٤٥٠ ی بەقەبارەی ١٤ نانۆمەتر ڕاگەیاند

 

کوالکۆم نایەوێت بوەستێت لە پێشکەوتن و ھەرچەند کات تێپەڕ دەبێت گورزە داھێنانی نوێ دەوەشێنێت و ئەم جارەش بەدوور نەبووە لە درووستکردنی یەکێک لەبەرھەمە ناوازەکانی لەبواری چارەسەرکەردا، ئەم جارە چارەسەرکەری سناپدراگۆنێ ٤٥٠ ی ١٤ نانۆمەتری ڕاگەیاند کە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ خێراترە وەک لە چارەسەرکەری قەبارە ٢٨ نانۆ مەتریەکانی، لەھەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە خۆی نزیک دەکاتەوە لە بەھێزی چارەسەرکەری سناپدراگۆنی ٦٢٥ خوێنەری تایبەتمەندیەکانی ئەم چارەسەرکەرە ناوازەیە بن.

خاوەن ھەشت ناوکی Cortex-A53 ـە لە سەدا ٢٥ خێرایی زیاتر فەراھەم دەکات بە بەراورد لەگەڵ چارەسەرکەری ٤٣٥ ی پێشوو، ھەروەھا چارەسەرکەری گرافیکی نوێکاری بۆ کراوە کە ئەدرینۆ ٥٠٦ بەبەراورد لەگەڵ نەوەی پێشووتری کە چارەسەرکەری سناپدراگۆن ٤٣٥بوو، چارەسەرکەری ئەدرینۆ ٥٠٥ ی لەسەر جێگیر کرابوو بەھەمان شێوە لەسەدا ٢٥ خێرایی گواستنەوە و پیشاندان بۆ یاریکردن فەراھەم دەکات.

بێگومان بچووککردنەوەی قەبارەی چارەسەرکەر زۆر گرنگە بۆ خێرایی کارکردن و کەمکردنی زیاتر بەکاربردنی پاتریەکان، وە ئەم جارەیان وا دەرکەوتووە کە لەسەدا ٣٠ ی کەمتر پاتری بەکاردەبات لەکاتی یاری کردن و ماوەی زیاتر لە ٤ کاتژمێری تر توانای بەرگەگرتنی زیاتر دەبێت بەبەراورد لەگەڵ نەوەی پێشووی.

ھەروەھا نەوەی ئەم جارە پشتگیریەکی زیاتری کامێرا دەکات کە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی ١٠٨٠ پیکسڵی (60 fps) ی ھەیە، و دەتوانێت پشتگیری دووانە کامێرای ١٣ مێگاپێکسڵی بکات، ھەرچەندە کە سناپدراگۆنێ ٦٢٥ توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K ھەیە.

چەندانی تر لەوانە زیادکرنی دەرچەی USB3.0 و Wifi ac، ھەروەھا پشتگیری بارگاوی کردنەوەی خێراش دەکات کە لەنەوەی سێیەمەو دەتوانێت لە سەدا ٨٠ بارگاوی ببێتەوە تەنھا لەماوەی ٣٥ خولەکدا لەم لیستەی خوارەوەدا جیاوازی نێوان ھەرسێ چارەسەرکەر دەردەخات کە باسکران.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ