ئای ئۆ ئێس 3, ته‌مموز 2017

ئەم 4 ئەپڵیکەیشنە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی.(٩)

بێگومان بەردەوام لەسەر کۆگای ئەپەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس ناسراو بە ئەپستۆر ئەپەکان لەلایەن گەشەپێدەرەکانەوە بۆ ماوەی کاتی دەکرێنە خۆڕایی و جاری واش هەیە داشکاندنی بەرچاو لە نرخی ئەپەکانیان دەکەن. ئێمەش لەمەودوا هەوڵدەدەین لەکاتی هەبوونی ئەم جۆرە داشکاندن و بوونە خۆڕاییانە بۆ ماوەی کاتی بە بابەتی تایبەت لەسەر کەی ئای تی ئێن بۆتان بڵاوبکەنەوە و ئەمڕۆش ئەم چەند ئەپە بوونەتە خۆڕایی بفەرموون لەخوارەوە کارەکانیان بزانن و دایان بگرن.


Chinese Checkers

بەباشترین وەشانی یاری دامە ناسراوە، دەتوانیت سێ ستایلی یاری کردن هەڵبژێریت، لەگەڵ بوونی سەرجەم مەرجەکانی یارییەکە، هەروەها ڕاهێنانی لە خۆگرتووە بۆ باشترکردنی ئاستت، دەتوانیت یارییەکە بە سەرهێڵ لەڕێی کۆمپیوتەر و مۆبایلەوە بکەیت لەگةڵ هاوڕێیانتدا.

نرخی پێشووی 1.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.


Spite & Malice HD

یاریی کارت. ئامانجت لەم یارییەدا ئەوەیە ببیتە یەکەم کەس بۆ ڕێکخستنی کارتەکان بەژمارەیی، دەتوانیت یارییەکە بەسەرهێڵ لەگەڵ کەسانی دیکە و یەک کەسی ئەنجام بدەیت.

نرخی پێشووی 4.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.


Stackables

لەڕێی گەلەرییەوە وێنەیەک هەڵبژێرە و بێھێنە ناو ئەپەکەوە، دەتوانیت زیاد لە 200 کاریگەری بەسەردا بچەسپێنیت، هەروەها دەتوانیت زیاد لە یەک گاریگەری بەسەر وێنەکەدا ئەنجام بدەیت.

نرخی پێشووی 1.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.


Build With Grandpa

لەم یارییەدا گەر تۆ باوکیت یان خوشکی بچوکت هەیە، لەگەڵیدا هەوڵی دروستکردن و بنیاتنانەوەی خانوویەک بکەیت بە دیزاینکردنی لەلایەن هەردووکتانەوە و بانگکردنی وەستا و بڕی پێویست چیمەنتۆ بۆ خانووەکە، بیرۆکەکە لەلایەن کەسی سەرپەرشتیارەوە ئامادە دەکرێت منداڵەکەش بیرۆکەکە بە ئەنجام دەگەیەنێت، هەروەها چەندین ڤیدیۆی ڕێنمای لە خۆی دەگرێـت بۆ ئاسانکاری زیاتر.

نرخی پێشووی 2.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.

سەرچاوە :
تاگەکان limite
بۆچونی تۆ