شاومی 7, ته‌مموز 2017

شاومی ئامارەکانی چارەکی دووەمی بڵاوکردەوە، ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە

هەرچەندە ساڵی پار ساڵێکی زۆر باش نەبوو بۆ شاومی و تیایدا ئۆپۆ و ڤیڤۆ توانییان لە بازاڕەکانی چیندا بەسەر شاومیدا زاڵبن، بەڵام وادیارە ئەمساڵ شاومی دەگەڕێتەوە سەر ڕێگای سەرکەوتنەکان.

لە نوێترین ئاماریدا کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا ٢٣ ملیۆن مۆبایلی زیرەکی فرۆشتووە کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە بۆ کۆمپانیاکە و بە ڕێژەی ٧٠٪ زیاترە لە چارەکی پێش خۆی، هۆکارەکانیش بریتین لە بارودۆخی ئابووری باش و سەرکەوتنی بەرچاوی کۆمپانیاکە لە هیندستان، بە شێوەیەک کە فرۆشی مۆبایلەکانی شاومی لەو وڵاتە بە بەراورد بە هەمان چارەکی پار ٣٢٨٪ زیادی کردووە! و مۆبایلی ڕێدمی نۆت ٤ بووە خێراترین مۆبایل کە ١ ملیۆن دانەی لێ بفرۆشرێت لە وڵاتەکەدا، تەنانەت شاومی ٢ مانگ پێش ئێستا یەکەم کۆگای Mi Homeی خۆی لە هیندستان کردەوە، هەروەها ئامانجی کۆمپانیاکە ئەوەیە داهاتی ئەمساڵی بگەیەنێتە ١٤.٧ ملیار دۆلار و ساڵی داهاتووش بتوانێت ١٠٠ ملیۆن مۆبایل بفرۆشێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ