گەرمترین
8, تەممووز 2017
بەرگی پارێزەری Meizu pro 7 چەند تایبەتمەندیەکی مۆبایلەکە ئاشکرا دەکەن

مەیزوش یەکێک لەو کۆمپانیایانە دەبێت کە لە داهاتوودا مۆبایلێکی دووانە کامێرایی بڵاوبکاتەوە، مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیاکەش (Meizu pro 7) دەبێت. بەگوێرەی زۆرینەی سەرچاوەکان و شارەزایان ئەم مۆبایلە ڕوونمایەکی بچووک لە بەشی پشتەوە لەخۆدەگرێت وێنەکان ئەمە پشت ڕاستدەکەنەوە.
ئەگەر بێین و پشت ببەستین بەو چەند وێنەیە، ئەوا دەبینین کە پەنجەمۆرێک لە خۆ دەگرێت لە بەشی خوارەوە، هەروەها خاوەن کامێرایەکە لە بەشی پێشەوە، وە لە بەشی سەرەوە و خوارەوەی تەنیشتەکانیدا بڵاوکەرەوەی دەنگ بە دیدەکرێت.

لە بەشی بنەوەی مۆبایلەکە دەتوانین ببینین، کە دەنگەوەرێک و دەرچەیەکی USB بۆ بارگاویکردن و دەرچەیەکی ٣.٥ ملیلمی بۆ پەیوەستکردن بە بیستۆک (ھێدفۆن) لەگەڵ کونیلەیەکی مایکرۆفۆنی بۆ وەرگرتن و ھێنانی دەنگ هەیە، لە بەشی سەرەوەشی کونیلەی دووەم ھەیە بۆ زیاتر پێشکەوتنی مایکرۆفۆنەکە، دوگمەی ھەڵکردن و دوگمەی قەبارەی دەنگ دەکەونە بەشی ڕاستی مۆبایلەکە.
بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە گرنگە چونکە یەکەمجارە مەیزو مۆبایلی دووانە کامێرا بەرھەمدێنێت، لەگەڵ ھەبوونی دووانە فلاش و ھەبوونی ڕوونمایەکی بچووک لەجۆری e-ink نەوەک LCD ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕوونماکە بۆ مەبەستی زانینی کات و کەش و ھەوا و ھەندێک لە ئاگادار کەرەوەکان بەکاردێت.

هیوا صدرالدین
خوێندکارێکی سەرکەوتووی ئامادەییم، نوسەرێکی سادەی بواری تەکنەلۆژیام، شارەزاییم لە کۆمەڵێک ئامێری تەکنەلۆژیادا ھەیە بەتایبەتی مۆبایل، شارەزاییەکی کەمیشم لە سیستەمە وەگەڕخەرەکان ھەیە، ئامانجی منیش دیارە وەک ھاوکارانی ترم، ئەویش خزمەت کردنە بە ھاوزمانیان و بەرەو پێشبردنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کوردستان