10
ئەندرۆید 8, ته‌مموز 2017 بۆچوون

کۆگای گووگڵ پلەیەکەت کارناکات؟ لێرە چارەسەر هەیە

کۆگای گووگڵ پلەیەکەت کارناکات؟ چارەسەر هەیە و بخوێنەوە کە دەتوانیت چیبکەیت

کۆگای گووگڵ پلەی ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە ئامێرەکانی ئەندرۆیددا، بەوەی ئامڕازێکی گەورەیە و گشت ئەپەکان لەوێدا هەن. خەڵکانێک هەن کە کێشەیان لە وەگەڕخستنی ئەندرۆیدەکانیان هەیە، لەوانەیە ئەم کێشەیە بەهۆی وەشانی سیستەمەکەیان بێت. زۆرترین هۆکار بۆ ئەم کێشانە لە سیستەمی ئەندرۆید بۆ وەشانی سیستەمەکە دەگەڕێتەوە، ئەگەر سەرنج بدەین زۆرترین کێشەی ڕاوەستان یاخوود کارنەکردنی کۆگای گووگڵ پلەی ستۆر لەو مۆبایلانە ڕوودەدات کە وەشانی ئەندرۆیدەکەیان لە وەشانی ٥.٠ کەمترە. بەکارهێنەرێکی زۆر هەن کە وەشانی مۆبایلەکەیان لە ٥.٠ کەمترە و لەسەر وەشانی ٤.٤.٢ کارەکانیان دەکەن، وە زۆرترین کێشەکانی ڕاوەستانیش ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ئەم بابەتە دەبێتە سەرچاوەی چارەسەری کێشەکانی گووگڵ پلەییەکەت، خوێنەر بە کە دەتوانیت چیبکەیت بۆ چارەسەرکردن.

بەروار و کاتی مۆبایلەکەت ڕێکبخە

گووگڵ سێری کات و بەروارەکەت دەکات و کۆگاکە پشت بە کات و بەروار دەبەستێت، ئەگەر کۆگاکە نەیتوانی کاتی تەواو لە مۆبایلەکەت بدۆزێتەوە لەوانەیە ببێتە هۆی کێشە، بۆ چارەسەرکردنیش پێویستە بڕۆیتە بەشی ڕیکخستنی کات و بەرواری مۆبایلەکەت و ڕیکیانبخە. ئەگەر ئەمەت کرد و هێشتا گووگڵ پلەییەکەت چارەسەر نەبوو، پێویستە ڕێکخستنی خۆکارانەی کات و بەروار بکەیت لە مۆبایلەکەت، کاتێک دەچیتە بەشی ڕێکخستنی کات و بەروار، لە بەشی سەرەوە دووگمەی خۆکارانەی ڕێکخستنی کات و بەرواری مۆبایلەکەت هەیە، کرتەی لێبکە. ئەگەر دووبارە ئەمەش نەبووە  چارەسەر، ئەوا نیگەران مەبە و چەند هەنگاوێکی تر هەیە بۆ چارەسەرکردن.

ڕێکخستنی ئینتەرنێت بکە

هەنگاوێکی سادەیە بەڵام لەوانەیە ببێتە هۆکاری چارەسەر. ئەم هەنگاوە بکە لە ڕێگەی گۆڕینی وایفایەکەت بۆ سەر ئینتەرنێتێکی تر یاخوود بیگۆڕە بۆ Mobile Data، بێگوومان لەوانەیە ببێتە چارەسەرکردنی کێشەی کۆگاکەت.

نوێترین وەشانی گووگڵ پلەی دابمەزرێنە 

ئەمەش هێندە گرنگ نیە چونکە گووگڵ پلەی خۆکارانە بە دواین وەشان خۆی نوێدەکاتەوە. بەڵام ئەم کۆگایە دوای چەند ڕۆژێک لە بڵاوکردنەوەی وەشانەکە نوێدەبیتەوە، بۆ زووتر داگرتنی وەشانە نوێیەکە دەتوانیت کۆگاکە بە شێوەی ئەی پی کەی دابگریت و دایبمەزرێنیت. سەردانی ماڵپەڕی ئەی پی کەی میرۆر بکە، پاشان بە دوای نوێتری وەشانی کۆگای گووگڵ پلەی بگەڕێ و دایبگرە، داگرتنی گووگڵ پلەی.

زانیاریە هەڵگیراوە کاتیەکانی گووگڵ پلەی بسڕەوە (Clear Cache)

ئامڕازی Clear Cache شوێنێکی بیرگەیی کاتیە بۆ زانیاریەکان لە مۆبایلدا، ئەو شوێنەی کە هەموو جۆرەکانی زانیاری بە دڵنیایی هەڵدەگرێت. ئامانج زیادکردنی خێرایی کارپێکەریەکانی مۆبایلەکەیە، بێ ئەوەی دووبارە ئەپەکان یان هەر شتێک دووبارە ڕیفرێش بکرێنەوە دەتوانرێت زانیاریەکان لە بەر دەست بن، وە کەمکردنەوەی چالاکی و وەستانی هەر زانیاری و داتایەک. دەتوانیت دووبارە گووگڵ پلەییەکەت وا لێبکەیت کاربکات بە سڕینیەوەی زانیاریە هەڵگیراوە کاتیەکان. بۆ ئەم کارە بڕۆ: (ڕێکخستن (Setting) – ئەپەکان (Apps)ئەپی دیاریکراوClear Cache).

تەواوی زانیاریەکانی گووگڵ پلەی بسڕەوە (Clear Data)

ئامڕازی Clear Data سنورێکی زیاترە لە سڕینەوە و زانیاری و چالاکی، سڕینەوەی زانیاریەکان گەڕانەوەی سروشتی ئەپەکەیە (هەر وەکو ئەوەی کە تازە ئەپەکەت دامەزراندبێت). ئەم کارە هەموو زانیاری پاشەکەوتەکانت لەناو ئەپەکە دەسڕێتەوە و لەوانەیە یارمەتیدەرێکی باشبێت بۆ دووبارە کارکردنەوەی گووگڵ پلەی، چونکە گووگڵ پلەییەکەت دەهێنێتەوە سەرەتای کارکردن. بۆ ئەم کارە: (ڕێکخستن (Setting)ئەپەکان (Apps) ئەپی دیاریکراو(Clear Data). لە بیرت بێت، ئەم کارە پەڕگەکان و ڕێکخستنەکان و هەژمارەکانت لە کۆگاکە دەسڕێتەوە، خوێنەری ئەم بابەتە بن لەسەر هەردوو ئامڕازی Clear Cache و Clear Data. ئامڕازی Clear Cache و Clear Data، جیاوازیان چیە؟ کەی بەکاریانبێنین؟. ئەگەر تاوەکو ئێستا گووگڵ پلەییەکەت چارەسەر نەبووە، نیگەران مەبە و هەڵبژاردەی تر هەیە لە خوارەوە.

زانیاریەکانی خزمەتگووزاری گووگڵ پلەی بسڕەوە

دەکرێت هەندێک کێشەی گووگڵ پلەی لە خزمەتگووزاریەکانی گووگڵ پلەییەوە بێت. ئەگەر گووگڵ پلەی دڵی مۆبایلە ئەندرۆیدەکەتە، ئەوا Google Play Services وەکو زیندەییەکەیەتی. ئەم خزمەتگووزاریانە چالاکی پشتەوەی سیستەمی ئەندرۆیدن و ڕێگە بە ئەپەکان دەدات کە لەگەڵ بەشەکانی تری سیستەمی ئەندرۆید کاری هەناردەکردن بکەن. ئەگەر ئامرازەکانی Clear Cache و Clear Data لە کۆگای گووگڵ پلەی نەبوونە هۆکاری چارەسەر، دووبارە هیوامان بەم دوو ئامڕازە هەیە. بۆ ئەم جارە، ئەم دوو ئامڕازە لەسەر خزمەتگووزاریەکانی گووگڵ پلەی تاقیبکەرەوە و بە ئەگەرێکی باشەوە دووبارە دەتوانیت کار بە گووگڵ پلەییەکەت بکەیتسەرەتا ئەمە ئەنجامبدە: (ڕێکخستن (Setting)ئەپەکان – (Google Play Services) و پاشان Clear Cache. ئەگەر ئەمە نەبووە چارەسەر، بگەڕێڕەوە و پاشان Clear Data بکە.

نوێترین وەشان بۆ خزمەتگوزاریەکانی گووگڵ پلەی دابمەزرێنە Google Play Services

هەڵبژاردەیەکی تر هەیە لێرە لەوانەیە چارەسەری کێشەکانمان بکات، ئەویش دامەزراندنی نوێترین وەشانی Google Play Servicesـە. بابەتی وەشان و نوێکردنەوەکان لە سیستەمی ئەندرۆید گرنگە، ئەندرۆید فراوانە و لەوانەیە بچووکترین شت ببێتە هۆی نا ئارامی. بۆ نوێکردنەوەی خزمەتگووزاریەکانی گووگڵ پلەی، سەرەتا نوێترین وەشانی کۆگای گووگڵ پلەی دابگرە، پاشان خزمەتگووزاریەکانی گووگڵ دابگرە. داگرتنی خزمەتگووزاریەکانی گووگڵ پلەی وریایی دەوێت، پێویستە بزابیت کە کام جۆر لەم خزمەتگوزاریە بۆ ئامێرەکەت گونجاوە، بۆ ڕوونکردنەوەی یەم باسە، کرتە بکە و پاش ئەوەی ڕێنماییەکانی خوێندەوە، دەتوانیت لە هەمان پەڕەدا نوێترین وەشانی خزمەتگوزاریەکانی گووگڵ پلەی دابگریت.

ئیمەیڵەکانت لە مۆبایلەکەت بسڕەوە 

ئەو شتانەی پەیوەستن بە کۆگای گووگل پلەییەوە لەوانەیە ببنە هۆکاری کێشە. وا هەڵبژاردەی زیاتر بە کاردەبەین و ئەگەر هێشتا کۆگاکی گووگڵ پلەی کاری نەکرد، ئەوا چاوێک لە بەشی ئیمەیڵەکانت بکە و لە مۆبایەلەکەت بیانسڕەوە، بەڵام ئاگادار بە، ئیمەیڵەکان تەنها لە گووگڵ پلەی ناسڕدرێنەوە، بۆ ئەمە ئاگادار بە. ئیمەیڵەکات بسڕەوە و پاشان تۆماریان بکەرەوە، کارێکی سادەیە و بۆ ئەنجامدانی؛ بڕۆ بۆ ڕێکخستنی مۆبایلەکەت و لە بەشی سەرەکیدا کرتە لە هەڵبژاردەی Accounts بکە، پاشان کرتە لە هەر هەژمارێک بکە و کرتە لە دووگمەی لیست بکە و Removeـیان بکە. هەموو هەژمارەکانت لاببە و دووبارە تۆماریان بکەرەوە.

ئامڕازی Download Manager چالاک بکە

لەوانەیە لەم هەنگاوەدا بەختێکمان هەبێت. ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی داگرتنەکان ناچالاک بێت لەوانەیە کار بکاتە سەر گووگڵ پلەی، لە بەشی ڕێکخستنەکان چاو لە بەشی ئەپەکان بکە، پاشان لە بەشی Disabled Apps ئەگەر بەڕێوبەرایەتی داگرتنەکان ناچالاک بوو، ئەوا چالاکی بکەرەوە، ئەگەر بەڕێوبەرایەتی داگرتنەکانت نەدی، بە پێچەوانەوە لە بیری بکە چونکە چالاکە.

مۆبایلەکەت Factory Data Reset بکە

کرداری Factory Data Reset هێنانەوە سەر سروشتە بۆ مۆبایلەکەت و هەروەکو ئەوەی کە سەرەتا مۆبایلەکەت کڕی و پێتکرد، ئەمەش کردارێکی ئاسانە لە ناو ڕێکخستنی مۆبایلەکەت. ئەمەش دوایین ڕێنماییە بۆ ئەوەی کێشەی گووگڵ پلەی جارەسەر بکەیت، ئەم ڕیگایە بە ئەگەرێکی زۆرەوە کێشەکانت چارەسەر دەکات بەڵام ئاگادار بە ئەم کارە تەنها گووگڵ پلەی ناهێنیتەوە سەرەتا، ئەم کردارە هەموو ئەو شتانە دەسڕێتەوە کە لەناو مۆبایلەکەتدایە، وێنە و ڤیدیۆ دۆکیۆمێنت و تا دوایی… لە بەشی ڕێکخستنی مۆبایلەکەت، بەشی هەڵگرتن یاخوود بە ئینگلیزی بەشی BackUp – Reset بدۆزەرەوە و کرتە بکە. پاشان له خوارەوە بەشی Factory Data Reset دەبینیت، کرتە بکە و ژمارە نهێنیەکەت لێبدە، چاوەڕێ بکە تاکو مۆبایلەکەت پێدەبیتەوە، هیوادارین ئەم هەڵبژاردەیە ببێتە چارەسەر بۆت.

 

 

بۆچونی تۆ