ئەندرۆید
8, تهمموز 2017
چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەی (Screen overlay detected) لە ئەندرۆید

یەکێک لە باوترین و بێزارکەرترین کێشەکانی ئەندرۆید بریتییە لە کێشەی (Screen overlay detected) کە تووشی ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی مۆبایلە جیاوازەکانی ئەو سیستەمە بووە و بێزاری کردوون.
ئەوەی دەبێتە هۆی ئەم کێشەیە کۆمەڵێک ئەپی دیاری کراوە کە لە کاتی کارکردندا توانای دەرخستنی هەندێک فرمانیان هەیە لەسەر ڕووی ئەپەکانی تر(floating apps)، و کێشەکە ئەو کاتە دێتە ئاراوە کە ئەپی نوێ دادەگریت و دەتەوێت ڕێگایان پێبدەیت بەشە جیاوازەکانی مۆبایلەکەت بەکاربهێنن واتا پێدانی (permission).
یەکەم چارەسەر کە پێویستە تاقی بکەیتەوە سڕینەوەی کۆمەڵێک ئەپی باوە کە دەبنە هۆی ئەم کێشەیە، ئەوانیش بریتین لە:
Drupe ،Clean master، Lux، Twilight، ES file explorer
ئەگەر بە سڕینەوەی ئەم ئەپانەش کێشەکە چارەسەر نەبێت ئەوا پێویستە ڕێگایەکی تر تاقی بکەیتەوە.
پێویستە لە مۆبایلەکانی گالەکسی بچیتە:
Settings-applications-app manager-more-apps that appear on top

لە جۆرەکانی تریش بچۆ Settings پاشان (ئایکۆنی گەڕان) داگرە و گەڕان بکە و بنووسە (draw) پاشان (draw over other apps) دابگرە.
لە پاش ئەم هەنگاوە مۆبایلەکەت هەر جۆرێک بێت ئەوا دەبێت لە لیستەکەدا هەموو ئەو ئەپانە disable بکەیت کە فرمانەکانیان لەسەر ڕووی ئەپەکانی تر دەردەخەن یاخوود ڕەنگ یان ڕووناکی ڕوونمای مۆبایلەکەت دەگۆڕن.

ئەگەر کێشەکە بەم شێوەیەش چارەسەر نەبوو ئەوا ناچار دەبێت هەموو ئەپەکان disable بکەیت لە لیستەکەدا.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.