فۆتۆگرافی 11, ته‌مموز 2017

ئایا نیکۆن لەسەر ڕێچکەی خۆی بەردەوام دەبێت یان نیازی گۆڕانکاری هەیە؟

نیکۆن بەو کۆمپانیایە ناسراوە کە بەرهەمەکانی بە شێوەیەکی گشتی پتەو و خۆ ڕاگرن، بەڵام لێرەد قسە لەسەر باشی و خراپی ناکەین بەڵکو دەچینە قوڵایی بابەتێک کە زۆر بەی  چاودێرانی و ئەو کەسانەی پێداچوونەوە بە کامێراکاندا پرسیاریان لە بارەوە کردووە. وەک ئاشکرایە کە کۆمپانیا ژاپۆنیەکە لە ئێستادا تەنیا پێنج جۆر بابەت بەرهەم دەهێنێت, ئەوانیش:
١- کامێرای جۆری (دی ئێس ئێڵ ئاڕ): Nikon D810.

٢- کامێرای کۆمپاکت: Nikon P900
٣-کامێرای (پۆینت ئەند شوت) Nikon G7x

٤- هاوێنە(لێنز):

٥- کامێرای ٣٦٠ پلەیی: Nikon Key mission

بە پێی وتەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیکۆن (کازۆو یوشیدا) نیکۆن پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێ ئەویش بە بیرکردنەوە و دیزاین کردنی جۆرێکی نوێی کامێرا بۆ کۆمپانیاکە ئەویش جۆری میرۆرلێسە( ئەو کامێرانەن کە ئاوێنەیان نیە بۆ گواستنەوەی وێنە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێش چرکاندن) کە پێی دەوترێ (ڤیو فیندەر).

وتەکەی بەڕیوەبەرەکەی نیکۆن لە بەرواری ٧-٧-٢٠١٧ لە پێگەی ڕۆژنامەی ژاپۆنی( نایکان کۆکگیۆ شیمبۆن) بڵاوکرایەوە و پێگەی (نیکۆن ڕومەز) خراوەتەڕوو ئاماژە بە هەوڵەکانی کۆمپانیاکە دەکات بۆ خستنە بازاڕی کامێرای (میرۆرلێس) لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ و ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەو کامێرایە بە جیاوازییەکی زۆرەوە لەگەڵ کامێرا (میرۆرلێس)ـەکانی کۆمپانیاکانی دیکە (وەک سۆنی) ئاشکرا دەکرێت. بەڕێوەبەرەکە ناو و تایبەتمەندی و شێوەی کامێراکەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام بەپێی وتەی پێگەی (نیکۆن ڕومەز) پێشبینی دەکەن شێوەی کامێرا لە کامێرایەکی کۆمپانیای نیکۆن بچێت کە ئەویش (نیکۆن دی ئێفە)ـە,و هەندێکیش لە سەرچاوەکان ئەوە دەڵێن کە گوایە ئەم کامێرا نوێیەی نیکۆن بچێتەوە سەر شێوە و تایبەتمەندی کامێرای (سۆنی ئەلفا ٩) کە لە مانگی ٦ـی ئەمساڵ خرایە بازاڕەکانەوە .

تاگەکان فۆتۆگرافی
بۆچونی تۆ