ئای ئۆ ئێس
12, تهمموز 2017
چۆنیەتی گەڕان بۆ ڤیدیۆکانی یوتیوب و هاوبەشی کردنیان لەناو خودی گفتوگۆکانی ڤایبەردا

بێگومان بەردەوام سەکۆکانی گفتوگۆ و چاتکردن لەبەرەوپێشچووندان و جەختی سەرەکیشیان لەسەر ئەپەکانیانە بۆ مۆبایلە زیرەکەکان. لەدوایین وەشانی ڤایبەر کە خزمەتگوزاریەکی بەناوبانگی چاتە لەسەرتاسەری جیهاندا ڕێگە بە بەکارهێنەر دراوە ڕاستەوخۆ لەناو گفتوگۆ تایبەتەکان و گروپەکاندا گەڕان لەناو چەندین ماڵپەڕ و خزمەتگوزاری بەناوبانگ بکات بەبێ ئەوەی ئەپی ڤایبەر بەجێ بهێڵیت. ئێمە لەخوارەوە شێوەی گەڕان لە ڤیدیۆکانی ڤایبەر و هاوبەشی کردنیان بۆ ئێوە ڕووندەکەینەوە کە هەمان ڕێگە بەسەر خزمەتگوزاریەکانی تریشدا جێبەجێ دەبێت.
سەرەتا ئەپی ڤایبەر بکەرەوە و ئیتر دواتر لەناو گروپێک یان چاتێکی تایبەت لەگەڵ هاوڕێکانت یان هەر کەسێکی تر لەخوارەوە پەنجە بنێ بە وێنۆچکەی (ئایکۆنی) گەڕان و پاشان پەنجە بنێ بە وێنۆچکەی یوتیوب ئینجا ناونیشانی هەر ڤیدیۆیەکی یوتیوب بنوسیت ئەنجامەکەی ڕاستەوخۆ لەوێ دەردەکەوێت و دەتوانیت پەنجەی پێدابنێیت و لەناو گفتوگۆکە دەردەکەوێت و هاوبەشی پێدەکرێت. هەمان ڕێگە بگرەبەر و بۆ خزمەتگوزارییەکانی تریش و پەنجە بە وێنۆچکەکانیاندا بگرە و ناونیشان بنوسە و ئەنجام وەرگرە و بنێرە.

جێگەی باسە تۆ دەتوانیت پێش ناردن، ڤیدیۆکە ئیش پێ بکەیت کە گونجاو بوو ئینجا پەنجە بنێیت بە دوگمەی ئاراستەکە و ئینجا هاوبەشی پێ بکەیت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!