مایکرۆسۆفت 26, ته‌مموز 2017

مایکرۆسۆفت پەینت دەمێنێتەوە.

 

دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، مایکرۆسۆفت لەڕاگەیەندراوێکدا وتی چیتر لە وەشانەکانی داهاتووی ویندۆزدا مایکرۆسۆفت پەینت نابینرێت، ئەوا زۆربەی میدیاکان ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەو بەرنامەیە بەتەواوی دەسڕێتەوە. مایکرۆسۆفت لەڕایگەیەندراوێکی نوێیدا لەبلاگی خۆیدا کە مێگان ساوندێرس نووسیویەتی کە ناوبراو بەڕێوبەری گشتی بەشی 3D ــیە لە مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە ئەوان بەرنامەکە لە ویندۆز ستۆر دەهێڵنەوە و بەخۆڕایی بۆ هەموو بەکارهێنەرێک بەردەستدەبێت بەڵام لەوەشانی بنەڕەتی مایکرۆسۆفت ویندۆز بەرنامەکە نامێنێت.

مێگان ئەوەشی ڕاگەیاندووە ئەوان خەریکی دەرکردنی پەینتی سێ دوورین (Pint 3D) کە وەک پێشتر لە ٢٠١٦ مایکرۆسۆفت ڕایگەیاندبوو. وەک ئەوەی لە بلاگەکەی مایکرۆسۆفت هاتووە، پەینت ٣دی لەشێوەی دەستکاریکەری وێنەییش دەنوێنێت جگە لە سێ ڕەهەندی دەتواندرێت کار لە وێنەی ئاسایی واتە دوو ڕەهەندیش (2D) بکرێت.

 

سەرچاوەکان:

ئەو وێنەی کە سەرەتا بڵاوکرایەوە کەچیتر مایکرۆسۆفت وەشانی پەینت نوێ ناکاتەوە و دەیسڕێتەوە. بەڵام ئێستا مایکرۆسۆفت بەفەرمی ئەوهەواڵە ڕەتدەکاتەوە.
بۆچونی تۆ