ئەندرۆید
26, تەممووز 2017
مۆتۆڕۆلا به‌فه‌رمی (مۆتۆ زێد ۲ فۆرس) ڕاده‌گه‌یه‌نێت

له ۲۵‌ی ئه‌م مانگه که دوێنی ده‌کات له کۆنگره‌ی (hello Moto World) کۆمپانیای مۆتۆڕۆلا په‌رده‌ی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نوێیه‌که‌ی لادا که ناوی (مۆتۆ زێد ۲ فۆرس)ه و له‌سه‌ره‌تادا با باسێکی ئه‌م زنجیرهیە بکه‌ین :-
ساڵی پار مۆتۆڕۆلا زنجیره‌یه‌کی نوێی بڵاو کرده‌وه به‌ناوی (زێد فۆرس) و ئەمساڵیش نەوەی دووەمی زنجیرەکەی بڵاوکردەوە.
با سه‌ره‌تا باس له دیزاینی مۆبایله‌که بکه‌ین، هه‌رچه‌نده لێکچوییهکی زۆر هه‌یه له‌نێوان به‌رهه‌مه‌که‌ی ئه‌مساڵ و ساڵی پار ئه‌مه‌ش هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه که مۆتۆڕۆلا به‌هۆی پشتبه‌ستنی به ئه‌م جۆره دیزاینه توانیویه‌تی خۆی جیا بکاته‌وه له کۆمپانیاکانی تر، بەڵام له ڕاستیشدا به‌کارهێنه‌ران هیچ گله‌ییه‌کیان له دیزاینه‌که نییه و بگره بهدڵیشیانه .
روونمای زێد ۲ فۆرس قه‌باره‌که‌ی ۵.۵ ئینجه و له‌جۆری QHD Super AMOLEDه و هاوشێوه‌ی ساڵی پار هه‌ڵگری ته‌کنه‌لۆژیای دژه شکانه و به‌پێی مۆتۆڕۆلا ئه‌م روونمایە وا بەرهەم هاتووە کە توشی درز و شکان نەبێت.
زێد ٢ فۆرس خاوەنی پڕۆسێسەرێکە لە جۆری سناپدراگۆن ٨٣٥ و خاوەنی دوو جۆر ڕامە ئەوانیش (٤ و ٦ ) گێگابایتین و بیرگەی ناوەکی بەهەمان شێوە لە دوو قەبارەدا بەردەست دەبێت کە (٦٤ و ١٢٨) گێگابایتن کە لە هەردوو جۆرەکەدا دەرچەی بیرگەی دەرەکی هەیە کە تا ١٢٨ گب دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە، خاڵێکی زۆر گرینگ لەم بەرهەمەدا ئەوەیە کە ئەستوری زێد ٢ فۆرس تەنها ٦.١ میللی مەترە و ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە قەبارەی پاترییەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە لەچاو بەرهەمەکەی پارساڵ چونکە هەروەک دەزانین کە زێد فۆرس خاوەنی پاترییەک بوو بە قەبارەی ٣٥٠٠ میللی ئەمپێر/کاتژمێر بەڵام هەرچی زێد ٢ فۆرسە خاوەنی پاترییەکە بە قەبارەی تەنها ٢٧٣٠ میللی ئەمپێر/کاتژمێر .
لەپاڵ ئەمەشدا کامێرای بەرهەمە تازەکە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە چونکە خاوەنی کامێرایەکی دوو هاوێنەییە بە ڕوونی (١٢+١٢ مێگاپێکسڵ) و تیرەی چاوی(f/2.0) و لەڕووی پێشەوەشیدا کامێرایەکی ٥ مێگاپێکسڵی بوونی هەیە بە تیرەی چاوی (f/2.2) و زێد ٢ فۆرس سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ٧.١.١ (ئەندرۆید نوگەت)ی لەسەر جێگیرکراوە و هەریەکە لە بلوتوث ٤.٢ و دەرچەی USB-C بوونیان هەیە بەڵام دووبارە دەرچەی بیستۆکی ٣.٥ م‌م لەم بەرهەمەشدا وەک نەوەی یەکەمی بەدی ناکرێت هەرچەندە ناڕەزایەتییەکی زۆری بە دواداهات کاتێک بەهەمان شێوە لە (زێد فۆرس و زێد پلەی ) لابرابوو و هەستەوەری پەنجەمۆر لەبەشی پێشەوە لە خوار ڕوونماکە جێگیر کراوە هاوشێوەی مۆتۆ جی ٥.
په‌نهان ئه‌حمه‌د
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێ‌نادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.