ئەندرۆید 26, ته‌مموز 2017

مەیزوو مۆبایلەکانی پڕۆ ٧ و پڕۆ ٧ پڵەسی ڕاگەیاند

 

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر ئەمڕۆ کۆمپانیای مەیزوو دوو مۆبایلی ئاست بەرز و جیاوازی ڕاگەیاند بە ناوی Pro 7 و Pro 7 Plus کە هەردووکیان خاوەنی دوانە ڕوونما و دوانە کامێران، لە هەردوو ڕووی مۆبایلەکان ڕوونمای Super Amoled بوونیان هەیە! هەردوو مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمای دووەمن کە لە بەشی دواوەیانە و بەکاردێت بۆ بینینی وریاکەرەوە گرنگەکان، لێدەری میوزیک، بینینی کەش و هەوا یاخود وەک ڕوونمایەک بۆ گرتنی وێنەی سێڵفی بە بەکارهێنانی کامێرای دواوە.

کامێڕای دواوەی هەردوو مۆبایلەکە لە دوو هەستەوەر پێکهاتووە ڕوونی هەریەکەیان ١٢ مێگاپێکسڵە بە تیرەی چاوی (f/2.0) و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە ڕوونی 4K لە ڕووی پێشەوەش کامێڕایەک هەیە بە ڕوونی ١٦ مێگاپێکسڵ، مەیزوو پڕۆ ٧ پڵەس یەکەم مۆبایلە کە پڕوسێسەری مێدیاتێک هێلیۆ ئێکس ٣٠ بەکاربهێنێت کە بە پرۆسەیەکی ١٠ نانۆمەتر بنیاد نراوە.

 

بە پێی بیرگەی مۆبایلەکە ڕامەکەی جیاوازە بۆ ٦٤گب ڕامەکەی ٤گب و بیرگەی ١٢٨گب ڕامەکەی ٦گب و مەیزوو پڕۆ ٧ پڕوسێسەری مێدیاتێک هێلیۆ پی ٢٥ و مێدیاتێک هێلیۆ ئێکس ٣٠ بەکاردێنێت، بیرگە لە پڕۆ ٧ بەپێی پڕۆسێسەرەکە دیاری دەکرێت واتە بۆ ٦٤گب هێلیۆ پی ٢٥ و بۆ ١٢٨گب هێلیۆ ئێکس ٣٠ بوونیان هەیە و هەردووکیان ڕامیان ٤گب-ە شایەنی باسە مەیزوو لە زنجیرەی پڕۆ پڕۆسێسەری سامسۆنگ ئێگزینۆسی بەکاردەهێنا بەڵام بەهۆی ئەوەی سامسۆنگ ئەمساڵ لەگەڵیدا ڕێنەکەوت لەو بارەیەوە و پڕۆسێسەرەکانی پێ نەفرۆشت ناچاربوو پڕۆسێسەری مێدیاتێک بەکاربێنێت، یەکەی چارەسەری گرافیکی هێلیۆ ئێکس ٣٠ لە جۆری PowerVR 7XTیە ٢ هی هێلیۆ پی ٢٥ لە جۆری Mali-T880یە.

 

ڕوونمای پڕۆ ٧ ٥.٢ ئینجە بە ڕوونی QHD و لە جۆری Super Amoledە، ڕوونمای مەیزوو پڕۆ ٧ پڵەس ٥.٧ ئینجە بە ڕوونی QHD و لە جۆری Super Amoledە، ڕوونمای دووەمی هەردوو مۆبایلەکە ١.٩ ئینجە و بە هەمان شێوە لە جۆری Super Amoledە، فراوانی پاتری مەیزوو پڕۆ ٧ پڵەس ٣٥٠٠ میلی ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا و پشتگیری تەکنەلۆژیای خێرا بارگاوی کردنەوەی نەوەی چوارەمی mCharge دەکات کە لەماوەی ٣٠ خولەک ٪٦٨ی پاتری مۆبایلەکە بارگاوی دەکاتەوە و ٣ پلە ساردترە لە نەوەی پێشخۆی و داهێنانی کۆمپانیەکە خۆیەتی، هەروەها فراوانی پاتری مەیزوو پڕۆ ٧ ٣٠٠٠ میلی ئەمپێڕە لە کاتژمێرێکدا و تەکنەلۆژیای خێرا بارگاوی کردنەوەی نەوەی سێیەمی لەسەرە کە ناسراوە بە mCharge 3.0، i هەروەها مۆبایلەکە خاوەنی چیپێکی نموونەیی دەنگییە لە جۆری Cirrus Logic CS43130ی تایبەت بەخۆی بەکاردێنێ کە دەنگێکی بڵند و نایاب لە بڵنگۆکانیەوە پێشکەش دەکات  ناسراو بە لە Hi-Fi.

هەروەها مۆبایلەکە لەسەر ڕووکاری Flyme 6 کار دەکات کە لەسەر ئەندرۆید نوگەت ٧.٠ بنیاد نراوە، مۆبایلەکە خاوەنی دەرچەی USB Type-C و هەستەوەری پەنجەمۆر و بلوتوثە و هەڵبژاردنت دەداتێ دوو سیمکارت یاخود بیرگەی دەرەکی و یەک سیمکارت بەکار بهێنیت، مۆبایلەکە بەردەست دەبێت بە ڕەنگەکانی ڕەشی بۆشایی، ڕەشی مات، زێڕی، سور و کریستاڵی ڕەساسی، هەردوو مۆبایلەکە ڕۆژی ٥ی ٨ بەردەست دەبن بۆ کڕین و نرخەکان دەستپێدەکەن لە ٤٣٠ دۆلار بۆ پڕۆ ٧ و ٥٣٠ دۆلار بۆ پڕۆ ٧ پڵەس.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ