ئەپڵ

نوێترین ئامار لەسەر فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە چین

 

چین گەورەترین بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانە لە جیهاندا، لە نوێترین ئاماریشدا دەربارەی فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لەو وڵاتە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا دەبینین کە دوای شەش چارەکی یەک لە دوای یەک کە تیایاندا بەڕێکردنی مۆبایل بۆ بازاڕەکانی ئەو وڵاتە بەردەوام زیادی کردووە بۆ یەکەم جار لە چارەکی پێشوودا ژمارەی مۆبایلەکان بە ڕێژەی ٣٪ کەمی کردووە، هواوەی لە پێشەنگیدا بەردەوامە بە ٢٣ ملیۆن مۆبایل و ئۆپۆ سەرەڕای ئەوەی ژمارەی مۆبایلە بەڕێکراوەکانی بە ڕێژەی ٣٧٪ زیادیان کردووە بەڵام هێشتا لە پلەی دووەمە بە ٢١ ملیۆن مۆبایل، ڤیڤۆش لە پلەی سێیەمە بە ١٦ ملیۆن، ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە شاومی پێش ئەپڵ کەوتووە و چووەتە پلەی چوارەم بە ١٥ ملیۆن و ژمارەی مۆبایلە بەڕێکراوەکانی بە ڕێژەی ٦٠٪ زیادی کردووە!

بە وتەی Lucio Chen مۆبایلەکانی شاومی ڕێدمی فرۆشێکی زۆر باشیان هەبووە و ڕکابەری زنجیرەکانی (A)ی ئۆپۆ و (Y)ی ڤیڤۆیان کردووە و شایەنی باسیشە زۆربەی فرۆشی شاومی لە ڕێگای فرۆشتنی سەرهێڵەوەیە، بەڵام هەوڵە بەردەوامەکانی کۆمپانیاکە بۆ زیادکردنی کۆگا تایبەتەکانی لە وڵاتەکەدا هەڕەشەن بۆ سەر ئۆپۆ و ڤیڤۆ.

٥ لەو کۆمپانیایانەی ١٠ پلەی لوتکەیان گرتووە، تیایاندا ئەپڵ و سامسۆنگ و مەیزوو، ژمارەکانیان دابەزیوە، بە وتەی Hattie He هەریەک لە شاومی و هواوەی کە لە فرۆشتنی سەرهێڵدا بەهێزن لە ئێستادا خۆیان بەهێزتر دەکەن لە فرۆشتنی ڕاستەوخۆ و هەڕەشەن بۆ سەر ئۆپۆ و ڤیڤۆ کە بە پێچەوانەوە تەنها لە فرۆشتنی ڕاستەوخۆدا بەهێزن و نەیانتوانیوە لە فرۆشتنی سەرهێڵدا خۆیان بەهێز بکەن و ڕکابەری هواوەی و شاومی بکەن لەو لایەنەدا.

سەرچاوە :
26 ته‌مموز، 2017
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341