ئەپڵ 29, ته‌مموز 2017

ئەپڵ ٢.٧ ملیار دۆلار لە لقی بەرهەمهێنانی ڕوونما لە کۆمپانیای ئێڵ جی وەبەردەهێنێت لە پێناو ئایفۆنەکانی داهاتوو

بە پێی هەواڵێکی نوێ لە کۆریای باشورەوە، کۆمپانیای Apple بڕی ٢.٧ ملیار دۆلاری ئەمریکی وەبەردەهێنێت لە لقی بەرهەمهێنانی ڕوونما لە کۆمپانیای LG، بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی کە ڕوونمای پێویستی بۆ دابین دەکات لە جۆری OLED بۆ ئایفۆنەکانی داهاتوو، ئەوانەی کە دێن لە ٢٠١٨ و دواتر. ئێمە پێشتر گوێ بیستی ئەوە بووین کە کۆمپانیای Apple پڕۆژەی ئەوەی هەبوو کە ڕوونمای جۆری OLED بەکاربێنێت بۆ مۆبایلەکانی ساڵی داهاتوو و ئەم هەواڵە جۆرێکە لە پشتڕاست کردنەوەی ئەو دەنگۆیانە.

کۆمپانیای Apple ئەم بڕە پارەیە لە کارەکانی LG وەبەردەهێنێت و پارەکەی پێدەدات وەک پێشەکییەک بۆ كڕینی ڕوونماکان لێی لە داهاتوودا، لەماوەی ڕابردووشدا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە کۆمپانیای Apple ئەو بڕەی داوە بە کۆمپانیای Samsungی کۆری بۆ دروستکردنی ڕوونمای OLED بۆ iPhone 8 بۆ ئەمساڵ، بەڵام Apple بەشێوەیەکی باو تەنها پشت بەیەک کۆمپانیای بنیاتنەر نابەستێت بۆ هەریەک لە پارچەکانی مۆبایلەکانی، سەرباری ئەوەش Apple دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی  ڕوونمای تەواوی دەبێت لە جۆری OLED بۆ نەوەکانی داهاتووی مۆبایلەکەی، چونکە وا بڕیارە لە ساڵی داهاتوو بەدواوە هەموو مۆبایلەکانی پشت بەڕوونمای جۆری OLED ببەستن، بەمەش پێویستی بە ڕوونمای زیاتر دەبێت لە ٢٠١٨ بەدواوە بە بەراورد لەگەڵ پێویستییەکانی بۆ iPhone 8 لە ٢٠١٧دا.

چەند سەرچاوەیەکی نەناسراو بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لقی ڕوونماکانی کۆمپانیای LG پێدەچێت بەتەواوی دەست بکات بە بنیاتنانی ڕوونمای OLEDی تایبەت بە iPhoneەکانی Apple، ئەم کارەش نزیکەی ٣.٥ ترلیۆن وەنی کۆری دەوێت کە دەکاتە 2.7 ملیار دۆلاری ئەمریکی، کۆمپانیای Appleیش پێدەچێت ئەو بڕە پارەیە دابین بکات، لەهەمان کاتدا کۆمپانیای Googleیش ڕوونماکانی LG بەکاردێنێت بۆ نەوەکانی داهاتووی مۆبایلەکەی کە ناسراوە بە Pixel، ڕوونمای جۆری OLED بە گران دەستدەکەوێت و کەمە لە ئێستادا، ئەمە لە کاتێکدا کە Samsung بە گەورەترین دروستکەر دادەنرێت لەو بوارەدا بە ٩٥٪ی پشک لە بازاڕەکانی جیهاندا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ