10
هەواڵ 1, ئاب 2017

چۆن پلاستیک لە دروستکردنی ڕوونمادا بەکاردێت؟

 


لە مانگی ۱۱ی ساڵی ۲۰۱۳دا کۆمپانیای ئێڵ جی هەڵستا بە ڕاگەیاندنی زنجیرەیەکی نوێی مۆبایل بەناوی G flex کە خاوەنی تەکنەلۆژیایەکی نوێ و جیاوازبوو لە بواری ڕوونمادا لەچاو بەرهەمەکانی تری ئەوکات ئەویش بریتیبوو لە بەکارهێنانی پلاستیک لە دروستکردنی ڕوونمای مۆبایلەکە لەبری شوشە کە ئەوکات ئەمە ناونرا بە Plastic OLED کە لە ڕوونمایەکدا بەکارهاتبوو قەبارەکەی ٦ ئینج بوو و ڕوونییەکەی (۷۲۰×۱۲۸۰ پیکسڵ) بوو .
دواتر هەر هەمان کۆمپانیا لە ساڵی ۲۰۱۵ بە دیاریکراوی لە مانگی ۱ نەوەی نوێی 2 LG G flexی بڵاوکردەوە کە هاوشێوەی نەوەی پێشوو هەمان تەکنەلۆژیای لەسەر جێگیر کرابوو بەڵام ئەمجارە قەبارەی ڕوونماکە ۵.۵ ئینج بوو و ڕوونییەکەی (۱۰۸۰×۱۹۲۰ پیکسڵ) بوو و پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیبوو لەچاو نەوەی پێشوو.

دوای ئەمە هیچ هەواڵێک نەما دەربارەی ئەو تەکنەلۆژیایە تا ئەمساڵ کە ئێل جی ئەمجارە لە مۆبایلە زیرەکەکانیدا نا بەڵکو لە کاتژمێرە زیرەکەکەیدا دووبارە POLEDی بەکارهێنایەوە و هەریەکە LG Watch Style و Sport لە ڕوونمایەکانیاندا ئەم تەکنەلۆژیایە بەکارهاتووە .

لە تازەترین لێدوانی بەشی ڕوونمای کۆمپانیای LG ئەوە باسکراوە کە ئێڵ جی بەتەمای دروستکردنی ۱۲۰ ملیۆن ڕوونمایە کە قەبارەکانیان ٦ ئینجە و هەمووشیان هەڵگری تەکنەلۆژیای ناوبراون و ڕونییەکەیان لە نێوان HD و QHDدایە و ئەمەش ئەگەری بەکارهێنانی لە ئامێرە زیرەکەکاندا زیاتر دەکات بەتایبەت لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ و ئێڵ جی و گووگڵ.
با لێرەدا جیاوازی نێوان (LCD و OLED و POLED) بخەینەڕوو:

هەروەک دەبینین جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان هەرسێ جۆر ڕوونما و وەک دەبینین POLED لەهەموویان تەنکترە و لەپاڵ ئەمەشدا ئەم تەکنەلۆژیایە خاڵێکی زۆر بەهێزی تری هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئەگەری درزدان و شکانی زۆر کەمترە بە بەراورد بە جۆرەکانی تر.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ