ئەندرۆید 2, ئاب 2017

نوێترین زانیاری دزەپێکراو دەربارەی کامێرای گالەکسی نۆت ٨

زانیارییە دزە پێکراوەکانی گالەکسی نۆت ٨ بەردەوامن لە بڵاوبوونەوە لە چاوەڕوانی ڕۆژی نمایشکردنی ٢٣ی مانگی ٨دا، دواین هەواڵی دزە کراو لەلایەن Samsung Electro-Mechanics هاتووە، ئەو بەشەی بەرپرسی کامێراکانی مۆبایلە، ڕێبەرییەکی بڵاوکردووەتەوە دەربارەی چۆنییەتی کارکردنی کامێرا دوانە هاوێنەییەکان، بە پشت بەستن بە چەند زانیارییەکی پێشتر دەتوانین بە نزیکەیی دڵنیابین کە ڕێبەرییەکە بۆ گالەکسی نۆتە نوێیەکەیە.

یەکەم تایبەتمەندی لە ڕێبەرییەکەدا ناسراوە بە Super Night Shot واتا (گرتنی باشترین وێنە لە شەودا)، بەراورد کردنەکان دەریدەخەن وێنەکان کاتێک بە کامێرایەکی یەک هاوێنەیی دەگیرێن چۆن دەردەکەون و کاتێک بە هاوێنەی کامێرای دووەم دەگیرێن چۆن ئەنجامەکان دەگۆڕن و چاکی دەکەن، وێنەکان زۆر ڕووناکتر و ڕوونتر دەردەکەون.

نزیک کردنەوەی زیرەک سەرنج ڕاکێشترین بەشە لەو زانیارییانەدا، کامێراکان توانای نزیک خستنەوەیان تاوەکو ٣ هێندە هەیە.

تایبەتمەندییەکی تر کە جێگای سەرنجە 3D Depthە، کە وەک شێوازی Portrait Modeی ئایفۆن ٧ پڵەس و شێوازی variable apertureی مۆبایلەکانی هواوەیە کە بەم دواییانە ڕێگەت پێدەدات بە ئارەزووی خۆت تیشکۆ(Focus) بخەیتە سەر وێنەکان و بەشێکیان تەڵخ بکەیت.

کامێرا دوانە هاوێنەییە نوێیەکە وێنەی HDRی ڕووناکترت پێشکەش دەکات لەگەڵ هەندێک تایبەتمەندی تری وەک Background Effect و Perspective View.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ