بابەتی گرینگ
3, ئاب 2017
فەرمی: مۆبایلی ئێڵجی (ڤی ۳۰) خاوەن ڕوونمای جۆری ئۆڵێد دەبێت

۲ ساڵ دەبێت کە کۆمپانیای ئێڵجی کۆری گەڕاوەتەوە بۆ سەر تەکنەلۆژیای ئۆڵێد بۆ مۆبایلەکان. کۆمپانیاکە ئەوەی ڕانەگەیاندووە کە تەنها بەم تەکنەلۆژیایە دەگەڕێتەوە، بەڵکو لەگەڵ ئەم تەکنەلۆژیایە، ڕوونمایەکی قەبارەگەورە و ڕوونیەکی بەرز دەبینین لە مۆبایلەکانی داهاتووی ئێڵجی.
ئێڵجی دەربارەی مۆبایلی داهاتووی خۆی هەواڵێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باسی مۆبایلی ئێڵجی ڤی ۳۰ دەکات و ڕایگەیاند کە ئەم مۆبایلە نوێیەیان بە قەبارەیەکی گەورە و ڕوونیەکی بەرزی ڕوونما خاوەن تەکنەلۆژیای ڕوونمای ئۆڵێد دەبێت! قەبارەی ڕوونمای مۆبایلەکە ٦ ئینچ دەبێت بە ڕوونی ۲٨٨۰×۱٤٤۰، هەروەها ڕوونماکە بە پارێزەری بەهێزی گۆریلا گلاس ٥ له ژینگەی سەخت پارێزراو دەبێت. لایەکانی ڕوونمای مۆبایلەکە چەماوەیی دەبێت کە ئێڵجی بە “ergonomic design” ناوی دەبات.
قەبارەی ٦ ئینچ ڕوونما گەورەترین قەبارەی ڕوونمای مۆبایلەکانی ئێڵجی دەبێت دوای ٤ ساڵ. لەگەڵ ئەم قەبارەیەدا، ئێڵجی ئاشکرای کردووە کە لەشی مۆبایلەکە بچووکترە لە ئێڵجی ڤی ۲۰ـی ڕابردوو. چەند تایبەتمەندیەکی زیاتری ئاشکراکراو هەن بۆ ڕوونمای ئێڵجی ڤی ۳۰ کە پشتگیری لە تایبەتمەندی HDR10 دەکات و بە ڕێژەی ۱٤٨% ڕەنگە بۆشاییەکانی DCI-P3 دەگرێتە خۆی، ئەمەش یەکێکە له تەکنەلۆژیاکانی ڕەنگەکانی RGB.
چاوەڕواندەکرێت مۆبایلەکە لە “کۆنگرەی جیهانی ئیفا”ـدا نمایشبکرێت.
سەرچاوە :
- Trusted Reviwe
- Android Authority
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.