10
ئای ئۆ ئێس 10, ئاب 2017

پڕ داهاتترین ئەپەکانی مانگی ۷ بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەری statista کە ئەم ماڵپەڕە زیاتر ئامارەکانی پەیوەستن بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی پرداهاتترین نەرمەکاڵاکانی مانگی ۷ بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە

سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید لەپلەی یەکەمدا یاری Candy crush saga بەدی دەکرێت کە داهاتەکەی ٢٥,٩٨ ملیۆن دۆلار بووە و لە پلەی دووەمدا Game of war-fire age بەدی دەکرێت کە داهاتەکەی ۲۱,۸٤ ملیۆن دۆلار بووە و پاشان Dragon Ball Z Dokkan battle خاوەنی پلەی سێیەمە

پڕداهاتترین ئەپەکان بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەم شێوەیەیە
خاوەنی پلەی یەکەم نەرمەکاڵای Pandoraیە کە داهاتەکەی ۲۱,۰٦ ملیۆن دۆلار بووە و لە پلەی دووەمدا Netflix بەدی دەکرێ و داهاتەکەی ۱۹,۷۱ ملیۆن دۆلار بووە و Candy crush saga لە پلەی سێیەمدایە

بۆچونی تۆ