هەواڵ 13, ئاب 2017

پێدەچێت لەداهاتویەکی نزیکدا Crash بۆ Xbox بەردەستبێت

هەروەک دەزانین کە هەریەکە لە کۆنسڵەکانی ئێکس بۆکس و پلەیستەیشن خاوەنی چەند یاریەکی تایبەت بەخۆیانن و Crash Bandicootیش یەکێکە لەو زنجیرە یاریانەی کە تایبەتە بە پلەیستەیشن و هەوادارانی ئەو کۆنسڵە بە یەکێک لە هۆکارە بەهێزەکانی هەڵبژاردنیان بۆ ئەم کۆنسڵە دایدەنێن.
لە ۳۰/٦ی ئەمساڵ ستۆدیۆی Naughty Dog لەگەڵ Vicarious vision هەستان بە دووبارە دروستکردنەوەی سێ بەشی سەرەتای زنجیرە یاریەکانی Crash Bandicoot کە بریتین لە (Crash Bandicoot و Crash Bandicoot 2:Cortex strikes backv و Crash Bandicoot Warped) کە ئەم سێ بەشە کۆکراونەتەوە و ڕیماستەرکراون(نوێکراونەتەوە) و لەژێر ناوی (Crash Bandicoot N sane Trilogy)  لەلایەن کۆمپانیای Activision بڵاوکرایەوە.
لە ۱۲/۸ وێنەیەک بەناو تۆڕە کۆمەڵایتییەکاندا بڵاوبۆوە کە تیایدا بەرواری بڵاوکردنەوەی ئەم یاریەی بۆ ئامێرەکانی ئێکس بۆکس دیاریکردبوو!
لەڕاستیدا وێنەکە هی ماڵپەڕی Base.comە کە ماڵپەرێکی کڕین و فرۆشتنی سەرهێڵە و لەم ماڵپەڕەدا کاتی بڵاوکردنەوەی یاریەکە لە ۸/۱۲/۲۰۱۷ دیاریکراوە ئەمەش وێنەکەی:
ئەوەی جێگەی سەرنجە لەماوەی پێشوشدا چەندین جار دەنگۆی ئەوە لە ئارادابووە کە گوایە ئەم یاریە بۆ ئێکس بۆکس بەردەست دەبێت بەڵام تا ئێستاش کۆمپانیای ئەکتیڤیژن هیچ لێدوانێکی نەداوە و پێدەچێت لەچەند مانگی داهاتوودا زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بڵاوبکرێتەوە.
هەر بۆ زانیاری دوای بڵاوبوونەوەی یاری Crash bandicoot N sane trilogy بەپێی ئامارەکانی پلەیستەیشن ئەوا ئەم یاریە بۆتە پڕفرۆشترین یاری مانگی حەوتی ئەمساڵ لە کۆگای پلەیستەیشندا لە سەر ئاستی ئەورووپا و ئەمریکاش.
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ