کۆمپیوتەر 19, ئاب 2017

مایکرۆسۆفت سەرقاڵی تاقیکردنەوەی دیزایینە نوێکەی سکایپە بۆ کۆمپیوتەر

مایکرۆسۆفت لە ئێستادا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ئەو دیزایینە نوێیەیە بۆ کۆمپیوتەر کە لەمانگی ٦ی ئەمساڵ بۆ مۆبایلی بەردەستکرد و لەڕاستیشدا لەماوەی ڕابردوودا کاردانەوەکان زۆر ئەرێنی نەبوون. سەرباری ئەمەش، هێشتاش مایکرۆسۆفت دەیەوێت دیزایینە نوێکە لەسەر کۆمپیوتەر تاقی بکاتەوە. دەربارەی ئەمەش، وتەبێژێکی سکایپ دەڵێت ” هێشتا تەواو نەبووە و پێویستمان بە فیدباکی ئێوەیە.”

دیزایینە نوێکەی سکایپ وا ڕێکخراوە کە سود لە بۆشایی زۆری ڕوونمای کۆمپیوتەر وەربگرێت و لەم سۆنگەیەوە مایکرۆسۆفت گروپ چاتەکانی باشترکردووە و وای لێکردووە ئاسانتر بێت بۆ ئاڵوگۆڕی وێنە و ڕوونما لەکاتی پەیوەندییەکاندا. ئەمە سەرباری ئەوەی ناوهێنان واتە Mention لە ڕێگەی ئامرازی @ زیادکراوە و کاردانەوەکان بۆ پەیامەکان و هەروەها پەنجەرەی تایبەت بە ئاگاهییەکان تا بتوانیت پشکنین بۆ کاردانەوەکان و ناوهێنانەکان بکەیت. هەروەها ئەگەر تۆ بەدوای بەستەر و پەڕگە و فایلەکان و وێنەکان لەناو گفتوگۆکاندا دەگەڕێیت ئەوە مایکرۆسۆفت گەلەری زیادکردووە بۆ ئەوەی بە ئاسانی گشت ئەمانە بدۆزیتەوە.

ئەگەر تۆ ئەپی Skype Preview لەسەر ویندۆزەکەت بەکاردێنیت نەک ئەوەی لەناو کۆگای ئەپەکان هەیە، ئەوا دەبێت ئەم گۆڕانکارییانە لەلای تۆ ڕوویاندابێت و ئەگەریش نا ئەوا دەتوانیت ئەپەکە لەم بەستەرە دابگریت، کرتە بکە. لەڕاستیدا پێ ناچێت مایکرۆسۆفت ئەم گۆڕانکارییانە لەسەر ئەپی سکایپی ویندۆز ١٠ جارێک تاقیبکاتەوە. بەڵام بۆ هەموو لایەک لە مانگەکانی داهاتوودا بە گشتی بەردەست دەکرێت، ئەمەش کاتێک کە فیدباک و تاقیکردنەوە کۆتایی پێ بێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ