10
ئای ئۆ ئێس 22, ئاب 2017

بەم نزیکانە یاری تێیکەن (Tekken) بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەست دەبێت

ئەگەر یاریمان بە Tekken نەکردبێت ئەوا بە دڵنیایەوە ناویمان بیستووە، ئەمرۆ ستۆدیۆی گەشەپێدەری یاریەکە Bandai Namco ڕایگەیاند کە یاریەکە ئامادەکراوە بۆ ئەوەی لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بڵاوبکرێتەوە و لە ئێستادا بەشێوەی تاقیکاری لە وڵاتی کەنەدا بڵاوکراوەتەوە و بەکارهێنەرانی ئەم وڵاتە دەتوانن دایبگرن. یاری Tekken بۆ یەکەم جار لەسەر ئامێری Arcode لە ساڵی ۱۹۹٤ بڵاوکرایەوە و دوای یەک ساڵ واتە لە ۱۹۹٥ بۆ پلەیستەیشن ۱ بڵاوکرایەوە.

گەشەپێدەری ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند کە هەرکەسێک ئارەزوو بکات ئەوا لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە کرتە بکە دەتوانێت ناوی خۆی تۆماربکات و لەگەڵ بڵاوکردنەوەی یاریەکە نامەیەکی ئاگادارکردنەوەی پێبگات. ئەوانەی پێشوەخت ناویان تۆماردەکەن ئەوا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی یاریەکە هەندێ تایبەتمەندیان وەکو XP Booster و چەند شتێکی تر پێدەگات کە لەیاریەکەدا گرنگن، لەم یاریەدا کەسایەتیەکی شاراوە و تایبەتی تێدا دەبێت.

ئەمەش ڤیدیۆی ناسینی یاریەکەیە:
[su_youtube url=”https://youtu.be/yNm1h7mdE5g” width=”500″ height=”300″] (بۆ بیرهێنانەوە): ئەمساڵ بەشێکی نوێی زنجیرەکە لە مانگی ٦ بڵاوکرایەوە کە ئەمە بەشی حەوتەمی یاریەکەیە و  بۆ ئامێرەکانی PS4 و Xbox one و Microsoft Windows.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ