دیزاین
16, تهمموز 2012
Axialis IconWorkshop بۆ دروستکردن و ده‌ستکاریکردنی ئایکۆن

ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ ده‌ستکاریکردنی ئایکۆن به‌کاردێت و له لایه‌ن کۆمپانیای Axialis Softwareـــه‌وه په‌ره‌ی پێ ده‌درێت. ده‌توانێت ئایکۆن دروستبکات بۆ ویندۆز (.ico)، ماکینتۆش (.icns) هه‌روه‌ها بۆ سیسته‌مه‌کانی که شێوه‌ی یونیکسن (.png). ئه‌م به‌رنامه‌یه نمونە و ستایڵی ئامادەی تێدایه بۆیه توانای دروستکردنی ئایکۆنی سه‌رنج ڕاکێشی هه‌یه به ئاسانی… له‌گه‌ڵ توانای گۆڕینی وێنه بۆ ئایکۆن. توانای وه‌رگرتن و به ئایکۆنکردنی وێنه‌شی هه‌یه ڕاسته‌وخۆ له به‌رنامه‌ی Photoshop یان illustratorــه‌وه.

بۆ ئەکتیڤ کردنی سەیری ئەم گرتە ڤیدیۆیە بکەن.
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=FL3CDfDb99A[/youtube]
سەیری ئەم گرتە ڤیدیۆیەش بکەن باسی چۆنیەتی دروست کرردنی ئایکۆن دەکات .
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=uFUU1bjm9c0[/youtube]
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.