ئامێرە هەمەجۆرەکان 25, ئاب 2017

گشت زانیارییەکان دەربارەی Xbox One X و Xbox One X:Project Scorpio

هەروەک دەزانین کە مایکرۆسۆفت لە کۆنگرەی E3 ئەمساڵدا هەستا بە ناساندنی دوو بەرهەم کە بەرهەمە سەرەکیەکە Xbox One X بوو بەڵام ئەوەی تریان جۆرێکی تربوو لە Xbox One X وە خاوەنی چەند تایبەتمەندیەکی زیاتربوو کە پێشتر بە Project Scorpio ناسرابوو وە ناوی کۆنسوڵە تایبەتەکەش Xbox One X: Project Scorpio Editionە کە ئەمە بەپێی مایکرۆسۆفت بێت دەبێتە بەهێزترین کۆنسوڵی جیهان.

جیاوازی نێوان پڕۆژەی دووپشک و ئێکس بۆکس یەک ئێکس زیاتر لە دیزاینی کۆنسوڵەکاندایە وەک لەوەی لە ڕەقەکاڵادابێت چونکە بەپێی مایکرۆسۆفت ئەوەی کە لە ڤیدیۆی ناساندنی هەردوو کۆنسوڵەکەدا دەیبینین ئەوەیە کە پڕۆژەی دووپشک گەورەترە و خاوەنی دیزاینێکی سەرنج ڕاکێشترە وەک لە جۆرە ئاساییەکە بەوەی کە لە بەشی پێشەوەی کۆنسوڵی Scorpio ناوی ( Project Scorpio) هەڵکەنراوە و لەگەڵ داگیرساندنی ئامێرەکە ئەم نوسینە ڕەنگ سەوزەش دادەگیرسێت بەڵام سکۆرپیۆ لە ناوەوەیدا پێدەچێت لە هەندێ ڕووەوە بەهێزتربێت لە جۆرە ئاساییەکە.

تایبەتمەندیەکانی Xbox One X ئەمانەن:
خاوەنی پڕۆسێسەرێکی هەشت ناوکییە بە خێرایی ٣.۳٦ گێگاهێرتز وە توانای گرافیکی ئەم ئامێرە ٦ تێرافلۆپە کە ڕێژەی ۱۱۷۲ مێگاهێرتزی بەکاردەهێنێت و ڕامەکەشی ۱۲ گێگابایتە لە جۆری GDDR5 بە خێرایی ٣٢٦گێگابایت لە چرکەیەکدا.
هەرچی بیرگەی ئامێرەکەشە ئەوا ۱ تێرابایتە و پشگیری کارپێکردنی ڕوونی 4K دەکات لەگەڵ HDR 10 ،لەپاڵ ئەمەش جۆری ئەو پەپکەیەی کە کاریپێدەکات دەبێت UHD Blu-ray player بێت و هەروەها بلوتوث و Wi-Fi Direct و IR Blasterیشی تێدا جێگیرکراوە.
هەرچی دەرچەکانیشە ئەوا دوو دەرچەی HDMI و سێ دەرچەی USB 3 بوونی هەیە لە ئامێرەکەدا.

سەبارەت بە پشتگیری کارپێکردنی ڕوونی 4K ئەوا هەندێک سەرچاوە دەڵێن کە هەریەکە لە یاریەکانی Halo 5 و Gears Of War 4 ڕوونیەکانیان بەرزکراوەتەوە بۆ 4K و ڕاستەوخۆ لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دوو کۆنسوڵەکە بەخۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی ئەم کۆنسوڵانە بەردەست دەبێت و دەتوانن دایانبگرن .
کاتی ڕاگەیاندنی ئەم دوو بەرهەمە بریتیە لە ڕۆژی ٧ی مانگی ١١ بەڵام لە ڕۆژی شەممەدا داواکردنی پێشوەخت بۆ ئەم دوو ئامێرە لە ماڵپەڕی ئەمازۆن ڕاگەیەنرا و هەرچی Xbox One X: Project Scorpio Editionە ئەوا لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا بەشێوەیەکی زۆر خێرا هەمووی داواکرا و هیچی نەمایەوە وە Xbox One Xیش بەهەمان شێوە وە جارێکی تر ئەمازۆن ئەم کۆنسوڵەی نیشاندایەوە لە ۲٤/٨ کە دوێنێ دەکات و بەهەمان شێوەی جاری پێشوو لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا هەمووی داواکرا بەجۆرێک کە پێشی PS4 Proی دایەوە لەزۆری داواکاری پێشوەختە ئەمەش وێنەی ڕیزبەندیەکەیە کە لە ماڵپەڕی ئەمازۆن وەرگیراوە:

بەشێوەیەکی گشتی چاوەڕوانی زۆر لەم دوو کۆنسوڵە تازەیە دەکرێت و خەڵکی بەتامەزرۆییەوە چاوەڕوانی کاتی ڕاگەیاندنی ئەم دوو ئامێرە دەکەن و پێدەچێت ئەم دوو بەرهەمە تازەیە دووبارە پێشبڕکێی نێوان سۆنی و مایکرۆسۆفت دەستپێبکەنەوە و ئەمجارە مایکرۆسۆفت زۆر بە بەهێزی دێتەوە ناو پێشبڕکێکە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ