10
ئەندرۆید 25, ئاب 2017

ئایا بۆچی ڕێژەی ژمارەیی توانستی پاتری نۆت 8 کەمە؟ چەند پرسیارێک وەڵامەکەی لە بەڕێوەبەری سامسۆنگ وەربگرن

پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سامسۆنگ مۆبایلی نۆت 8 ـی ڕاگەیاند بەڕێوەبەری سامسۆنگ وەڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسان دەداتەوە دەربارەی نوێترین مۆبایلی کۆمپانیاکەی و پلانیان بۆ داهاتوو.

پاشگەزدەبنەوە لە ناوی بازرگانی نۆت؟

ئەم ناوە پشتگوێ ناخەین، کە چەندین ساڵە هەیە، نۆت سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێناوە، زۆرێک دەیانەوێت چێژ لە ڕوونمای گەورەی مۆبایلەکانمان و نۆت بە گشتی ببینن.

نۆت 7

وەک ڕوونە هەڵەی سەرەکی لە مۆبایلەکانی نۆت 7 دا کێشەی پاتری بوو، و لە ئێستادا سامسۆنگ هەوڵی گەورەی دا بۆ ئاشکراکردنی کێشەکانی مۆبایلەکە و بە سەرکەوتووی چارەسەرمان کرد و گەڕاندمانەوە بۆ بازاڕەکان و دڵنیاتان دەکەینەوە هەڵەی وا دووبارە نابێتەوە، هەروەها دەشڵێت ئێمە پشکنینمان کردووە بۆ 200 هەزار مۆبایل و 30 هەزار لەو پاترییانە، لێرەدا مەبەستمان پارەنییە.

پاتری نۆت 8

یەکێک لەو هۆکارانەی وای لە ئێمە کرد قەبارەی توانستی پاترییەکەی کەم بکەینەوە بەکارهێنانی پڕۆسێسەر(چارەسەرکەر)ـی 10 نانۆمەتری بوو کە پارێزگاری دەکات لە زۆر بەفیڕۆچوونی توانای پاتری تاوەکوو پارێزگارییەکی باشتر دابین بکەن بۆ بەکاربەرانمان، ئەم پاترییە نوێیە پارێزگاری لە توانای خۆی دەکات بە ڕێژەی %95 پاش دوو ساڵ بەکارهێنانی.

ئامانجتان چییە لە نۆت 8 دا؟

مۆبایلی نۆت 5ی پێشوو زیاتر لە 11 ملیۆن فرۆشی هەبوو، پێمان وایە نۆت هەشت فرۆشی زۆر لەوە زیاتر دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ