یاری 26, ئاب 2017

یاری FIFA18 دەتوانرێت بە جۆرایەتی 1080p و 60FPS لەسەر ئامێری Nintendo Switch کاربکات

لە مانگی سێی ئەمساڵدا کۆمپانیای نینتێندۆ تازەترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە بەناوی Switch کە بریتیبوو لە کۆنسوڵێکی یاریکردن کە لەڕووی توانا و ڕەقەکاڵاکانی سەر ئەم کۆنسوڵە ناتوانین بیهێنینە ئاستی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس یەک، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا خاوەنی چەند تایبەتمەندیەکی ناوازەیە لەوانە کە کۆنسوڵەکە هەڵگیراوە و بەکارهێنەر دەتوانێت لەگەڵ خۆی بیبات بۆ هەرشوێنێک بەهۆی بچووکی قەبارەی کۆنسوڵەکە و بوونی دوو کۆنتڕۆڵ کە نینتێندۆ ناوی لێناون Joy-Con کە دەتوانرێن لە جەستەی کۆنسوڵەکە جیابکرێنەوە و بە شێوەیەکی سەربەخۆ بەکاربهێنرێن وە لەپاڵ هەموو ئەمانەش یاریەکانیەتی کە نینتێندۆ خاوەنی چەندین یاری ناوازەیە کە خێزانەکان پێکەوە کۆدەکاتەوە لەوانە یاریەکانی سوپەر ماریۆ و Zelda و چەندین یاری دیکە.
شایەنی باسە لەگەڵ ڕاگەیاندنی کۆنسوڵەکە کۆمپانیای نینتێندۆ یاری The Legend Of Zelda: Breath of The Wildـی لەگەڵ ڕاگەیاند کە دەتوانین بڵێین هۆکاری سەرەکی کرینی ئەم کۆنسوڵەبوو لەوکاتدا ،وە دواتر نینتێندۆ هەستا بە بڵاوکردنەوەی لیستێک کە تیایدا ناوی گشت ئەو یاریانەی لەخۆ گرتبوو کە ئەمساڵ بۆ کۆنسوڵەکەی بڵاودەکرێتەوە کە ئەمە لیستەکەیە:

جێی ئاماژەیە لە کۆنگرەی GamesComـی ئەمساڵ کە لە وڵاتی ئەڵمانیا لە شاری کۆڵۆن بەرێوەچوو تیایدا سەرجەم کۆمپانیاکان تازەترین زانیارییان لەسەر بەرهەمەکانیان خستەڕوو بۆ نمونە مایکرۆسۆفت ئێکس بۆکس یەک ئێکس، جۆرێکی تریش لە کۆنسوڵی نیشاندا کە پێشتر ناسرابوو بە پڕۆژەی دووپشک بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە کرتە بکە.

ئەمجارە باس لە کۆمپانیای EA دەکەین، بەتایبەتیش فیفا ۱۸ کە لەتازەترین لێدوانی گەشەپێدەرانی یاری فیفا ۱۸ دا ئەوەیان باسکرد کە کۆنسوڵی Nintendo Switch توانای وەگەڕخستنی یارییەکەی هەیە هاوشێوەی پلەیستەیشن چوار و ئێکس بۆکس یەک و ویندۆزی مایکرۆسۆفت و پێویست بەوەناکات یاریەکە تایبەتمەندی لێکەم بکرێن بۆئەوەی کۆنسوڵەکە توانای وەگەڕخستنی یاریەکەی هەبێت بگرە ئەم کۆنسوڵە بەپێی تاقیکردنەوەکان کەلەسەری ئەنجامدراوە توانای وەگەڕخستنی یارییەکەی هەیە بە کوالێتی 1080p و 60 وێنە لە چرکەیەکدا.

هەروەها باسی ئەوەشیان کرد کە هەریەکە لە بارەکانی FIFA Ultimate team و Career Mode و Kick Off و دروستکردنی پاڵەوانیەتی و گشت مۆدەکانی تریش لەسەر ئەم کۆنسوڵە بەشێوەیەکی ڕێک و پێک کاردەکەن وە لەباری ئەوەی کە بەکارهێنەر توشی هەر کێشەیەک بێت ئەوا دەتوانێت جۆرایەتی یارییەکە دابەزێنێت بۆ 720p بەمەبەستی چارەسەرکردنی.
سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی یاریەکە ئەوا لەگەڵ پلەیستەیشن سێ و چوار و ئێکس بۆکس یەک و 360 و ویندۆزی مایکرۆسۆفت بەردەست بێت لە بەرواری ٢٩/۹/۲۰۱۷.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ