ئەندرۆید
29, ئاب 2017
نوێترین زانیارییەکان دەربارەی هواوەی مەیت ١٠ و وەشانی داهاتووی EMUI

کۆمپانیای هواوەی ئامادەکاری دەکات بۆ چەندین ڕاگەیاندن و پەردەلادان لەسەر بەرهەمەکانی لەو چەند مانگەی کە دێن، هواوەی چیپی کیرین ٩٧٠ پێشکەکش دەکات لە کۆنگرەی IFAی ٢٠١٧، مەیت ١٠ وا بڕیارە فابلێت بێت، لە مانگی ١٠دا نمایشدەکرێت، بەپێی زانیاریە دزەپێکراوەکان بێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی Weibo، ڕووکارە نوێکەی هواوەی ناسراو بە EMUI 6.0 لە کۆتایی ئەمساڵدا دێت، ڕووکارە نوێکە بنیاتدەنرێت لەسەر دوایین وەشانی ئەندرۆید ناسراو بە ئۆریۆ و باری PIP زیاد دەکرێت و دەستبەسەرداگرتنی باشتر بۆ وریاکەرەوەکان فەراهەم کراوە.
بە پشت بەستن بە تۆماری گۆڕانکارییەکان کە دزەی پێکراوە، Emotion UI بە نەخشاندنێکی نوێ و ئاسانتر کردنی بەشی ڕێکخستنەکانی مۆبایلەکە دێت، ڕووکارە نوێکە زیاتر خۆشەویست دەبێت بۆ خوودی تۆ و بەکارهێنانی تۆ، بەهۆی ئەوەی پێشنیاری باشترت پێدەدات لەهەموو کاتێکدا، دەکەوێتەوە سەرئەوەی چۆن مۆبایلەکەت بەکاردێنیت.
بە دڵنیاییەوە ئێمە وا پێشبینی دەکەین هواوەی مەیت ١٠ لەگەڵ ڕووکارە نوێیەکە بێت، بەڵام کۆمپانیا چینیەکە لەوانەیە هەموومان توشی سەرسوڕمان بکات و وەشانی ٦ی ڕووکارەکەی بنێرێ بۆ مۆبایلەکانی پێش ١٦ی ١٠.
سۆران سابیر
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.