سۆنی 30, ئاب 2017

سبەی کۆنگرەی سۆنی دەبێت لە زنجیرە کۆنگرەکانی IFA، ئەمجارە دەربارەی بەرهەمەکانی چی دەزانین؟

لە لایەن ڕۆژنامەنوسان و ڕاگەیاندنەکان ۲۲ کاتژمێر بۆ دەستپێکردنی کۆنگرەکە لە ژماردندایە، سۆنی وەک هەمیشە بەشداری لە زنجیرە کۆنگرەکانی ئیفا دەکات و نوێترین بەرهەمی خۆی نمایشدەکات. گەرمترین بابەتیش بۆ بەرهەمەکان ڕاگەیاندنی مۆبایلە لە لایەک کۆمپانیاکەوە. جگە لە سۆنی، کۆمپانیاکانی تری وەک ئێڵجی – سامسۆنگ – مایکرۆسۆفت و لینۆڤۆ بەشداری لە کۆنگرەکە دەکەن. با بزانین سۆنی چی لە گیرفانیدایە و چی دەردەهێنێت.

سۆنی مۆبایلی ئێکس زێد ۱ نمایشدەکات

دوای ڕاگەیاندنی مۆبایلی ئێکس زێد پریمیەم، سۆنی کەوتە پێشبڕکێیەکی گەورە و بووە ڕکابەرێکی گەورە لە بابەتی مۆبایلە زیرەکەکان، چونکە خاوەن تایبەتمەندی نوێ و ناوازە بوو و جێی سەرنجی خەڵک بوون. دیارە ئەمجارەش وەک هەمیشە سۆنی نایەوێت له کۆنگرەی ئیفا مۆبایلێکی (فلاگشیپ) ڕابگەیەنێت، بە پێی چاوەڕوانییەکان بێت ئەو مۆبایلانەشی کە سبەی ڕایدەگەیەنێت بەو شێوە ئاستبەرزە نایەتە هەژمار و بەڵکو هەر ئەوە دەوترێت کە خاوەن تایبەتمەندی بەرزە. چاوەڕواندەکرێت سۆنی ۲ نەوە لە زنجیرەی ئێکس زێد پێشانی ڕاگەیاندنەکان بدات، ئەو ۲ مۆبایلەش مۆبایلەکانی ئێکس زێد ۱ و ئێکس زێد ۱ کۆمپاکتن.

سۆنی ئێکس زێد ۱

بەرهەمێکی مۆبایلی نوێی سۆنییە و لە کۆنگرەکە نمایشدەکرێت. چەند وێنەیەک و چەند زانیارییەک لە تایبەتمەندییەکانی بڵاوکراوەتەوە. دەوترێت کە خاوەن دیزاینێکی جیاوازە و دەربارەی تایبەتمەندییەکانیشی؛ بریتی دەبێت لە بوونی ڕامێک بە فراوانی ٤ گێگابایت لەگەڵ پڕۆسێسەری پێشکەوتووی سناپدراگۆن ٨۳٥. خاوەن ڕوونمایەکە بە ڕوونی ۱۹۲۰×۱۰٨۰ پێکسڵ بە قەبارەی ٥,۲ ئینچ. خاوەن کامێرایەک دەبێت بە ۱۹ مێگاپێکسڵی گەورە. کاتی ڕاگەیاندن دەتوانین جیاکەرەوەکانی مۆبایلەکە بزانین.

سۆنی ئێس زێد ۱ کۆمپاکت

نەوەکانی کۆمپاکت جیاوازن لە هەموو مۆبایلێکی تر. ئەوان خاوەن ڕوونمایەکی بچووکن، تۆکمەن و خاوەن قەبارەیەکی بچووکن و بە بچووکترین مۆبایلی زیرەک دێتە هەژمار. ئەمجارەش دووبارە سۆنی دەیەوێت نەوەیەکی نوێ لەم مۆبایلە بناسێنێت کە ئەویش ئێکس زێد کۆمپاکت دەبێت. هەر وەکو ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت کە بەرزترین تایبەتمەندی لە خۆ بگرێت، تایبەتمەندییەکانیشی: ڕامێک بە فراوانی ٤ گێگابایت، پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨۳٥، بچووکترین قەبارەی ڕوونما، لەگەڵ ڕوونی بەرزتر لە نەوەکانی پێش خۆی.

  • دەکرێت جگە لە بەرهەمی مۆبایل، سۆنی بیستۆک و دەنگەوەر ڕابگەیەنێت.

لە کۆتاییدا دەکرێت ئەم زانیارییانە دروست نەبن، بەڵام بیرمان نەچێت کە وتەی سەرچاوە و دزەکراوەکانن. دەشتوانن لە ڕێگەی بەستەری فەرمی کۆمپانیا، بە ڕاستەوخۆ بینەری کۆنگرەکە بن. لەگەڵمان بن بۆ ڕووماڵکردنی کۆنگرەی کۆمپانیای سۆنی یابانی له زنجیرە کۆنگرەکانی ئیفا بۆ ساڵی ۲۰۱۷.

بۆچونی تۆ