گەرمترین
2, ئەیلوول 2017
هواوەی پڕۆسێسەری کیرین ٩٧٠ی ڕاگەیاند

لە میانەی پێشانگای IFA ئەمڕۆ هواوەی نوێترین و بەهێزترین پڕۆسێسەری خۆی بەناوی کیرین ٩٧٠ ڕاگەیاند کە لە لایەن HiSilicon دروست کراوە کە لقێکە لە کۆمپانیاکە، کیرین ٩٧٠ پڕۆسێسەرێکی ١٠ نانۆمەترییە و بە ڕێژەی ٢٠٪ بەهێزترە لە کیرین ٩٦٠، NPUیەک بۆ کیرین ٩٧٠ زیادکراوە کە تایبەتە بە فرمانەکانی زیرەکی دەستکرد، یەکەی چارەسەری ناوەندی لە ٨ ناوک پێکدێت، ٤ دانە لە جۆری Cortex-A73 بە خێرایی ٢.٢٤ گێگاهێرتز و ٤ دانە لە جۆری Cortex-A53 بە خێرایی ١.٨ گێگاهێرتز، یەکەی چارەسەری گرافیک لە جۆری Mali-G72 MP12ە، پڕۆسێسەرەکە نزیکەی ٥.٥ ملیار ترانزیستەر لە هەر سانتیمەترێکی دووجادا لەخۆدەگرێت!
ISPیەکی دوانە یارمەتیدەرە بۆ گرتنی وێنەی جوانتر و باشتر لە لایەن کامێرای ئەو مۆبایلانەی ئەم پڕۆسێسەرە بەکاردەهێنن، هەروەها پشتگیری ئینتەرنێتی نەوەی چوارەم لە جۆری LTE CAT 18 دەکات بە خێرایی داگرتن تاوەکو ١.٢ گێگابیت(١٥٠ مێگابایت)(هەرچەندە دەگمەن هێڵی ئینتەرنێت هەیە بگاتە ئەو خێراییە)، کە ئەمەش زیاترە لەوەی هەریەک لە سناپدراگۆن ٨٣٥ و ئێکزینۆس ٨٨٩٠ پشتگیری دەکەن!
هواوەی بە فەرمی ڕاشیگەیاند کە هەریەک لە مەیت ١٠ و مەیت ١٠ پڕۆ کە بڕیارە ڕۆژی ١٦ی مانگی داهاتوو لە شاری میونخ ڕابگەیەنرێن بەم پڕۆسێسەرە کاردەکەن.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.