ئاسایشی ئەلیکترۆنی
3, ئهیلول 2017
بلاکبێری نەوەیەکی نوێی لە مۆبایلی KEYone ڕاگەیاند کە کار بە سیستەمی ئەندرۆید دەکات

لە میانەی کۆنگرەی IFA 2017 دا کە دەیان بەرهەمی ناوازەی تەکنەلۆژی خرانەڕوو، کۆمپانیای TCL نەوەیەکی نوێی لە مۆبایلی BlackBerry KEYone خستە ڕوو لە ژێر ناوی BlackBerry KEYone Black Edition کە ڕەنگی ڕەشی لە خۆ گرتووە و بەرگەکەی لە ئەلەمنیۆم پێکهاتووە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی:
پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 625
پڕۆسێسەری گرافیکی: Qualcomm Adreno 506
ڕوونما: 4.5 ئینج و ڕوپۆشیCorning Gorilla Glass 4 کە بەرگری دەکات لە زەبر و ڕووشان، و تێکڕای 1620×1080 پێکسڵ، و ڕوونمای جۆڕی IPS
ڕام: 4 گێگابایت
بیرگە:64 گێگابایت پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات تاوەکوو 2 تێرابایت
کامێرای پشتەوەی:12 مێگاپێکسڵ دەبێت
کامێرای پێشەوەی: 5 مێگاپێکسڵ دەبێت
پشتگیری بارگاویکەرەوەی خێرای 3.0 دەکات
دەرچەی یو ئێس بی: USB Type-C 3.1
نرخ:$499.99 بەستەری داواکردن
لەسەر سیستەمێک کاردەکات بە ناوی DTEK™ لەلایەن بلاکبێرییەوە جێگیر کراوە بۆی، کە بە بەردەوامی پشکنین و پاراستن دابین دەکات بۆ سەرجەم چالاکییەکانی مۆبایلەکەت، بە ئاگانامە ئاگاداری هەر مەترسییەکت دەکاتەوە کە ڕووبەروی سیتەمەکەت ببێتەوە.
مانگانە نوێکردنەوەی تایبەتی سیستەمی ئەندرۆیدی پێدەگات، تاوەکوو ئەزموونی سیستەمێکی پارێزراوتر و بەهێز بکەیت.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.