بابەتی گرینگ
6, ئهیلول 2017
کەناڵی EA لە یوتیوب هەڵسەنگاندنی بەشێک لە یاریزانانی فیفا ١٨ـی بڵاوکردەوە

لە پێنجی ئەم مانگەدا کەناڵی EA لە یوتیوب هەستا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک کە تیایدا هەندێک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێیان بانگهێشتی ستۆدیۆکانیان کردووە و لەپاڵ پیشاندانی چەند لێدوانێکی هاندەران کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کە وەریانگرتبوو بەم یاریزانانە پرسیاری ئەوەشیان لێدەکەن کە بە بیر و ڕای خۆیان پسپۆڕانی نرخاندنی یاریزانان لە فیفا چەندیان پێداون لەمساڵدا.
شایەنی باسە ئەمە بووەتە یەکێک لەو شتە چاوەڕوانکراوانەی کە EA پێی هەڵدەستێت لەپێش بڵاوکردنەوەی زنجیرەی نوێی یاری FIFA و ئەمەش ڤیدیۆیەکەیە:
شایەنی باسە لەمساڵدا خەڵکێکی زۆر چاوەڕێی ئەم یاریە دەکەن لەسەرانسەری جیهان وە بەتایبەتیش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە هەموو ساڵێک بەشی زۆری یاریکەرانی لەم ناوچەیەدان، و چەندین پاڵەوانیەتی جیاواز بەسەرپەرشتی خودی کۆمپانیاکه دەکرێنەوە کە ئەمەش چالاکی زیاتر بە یاریەکە دەبەخشێت، بڕیارە لە ۲۹/۹ یاریەکە بڵاوبکرێتەوە بۆ زۆرێک لە کۆنسوڵەکان لەوانە نینتێندۆ سویچ کە خەڵکێکی زۆر چاوەڕێی تاقیکردنەوەی ئەم یاریەن بەم کۆنسوڵە.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.
لینکی یاری fifa18 کامەیە تاکو دایگرم وە چۆنێتی داگرتنەکەش