گەرمترین 8, ئه‌یلول 2017

یەکەم وێنەی ڕاستەقینەی هواوەی مەیت ١٠ بڵاوبوویەوە

هەر دوێنێ بوو کۆمەڵێک ڕێندەرمان بینی کە لەسەر بنەمای قەبارەی ڕاستەقینەی مەیت ١٠ دروستکرابوون و ئەمڕۆش یەکەم وێنەی ڕاستی مۆبایلەکە دەبینین.

وێنەکە، لە خوارە پیشاندراوە، تیایدا هواوەی مەیت ١٠ دەبینین لەگەڵ ڕوونمایەکی بێ لێوار (ڕوونمای ناکۆتا) و دووگمەی پێشەوەی نییە، وێنە ڕێندەرکراوەکانی پێشووتر دوگمەیەکی پیشاندەداین لە پێشەوەی مۆبایلەکە بەڵام لەوەیاندا بوونی نییە.

هواوەی مەیت ٩ش هەمان شێوە دوگمەی لە پێشەوەی نەبوو. ئێمە وامان بیستووە هواوەی مەیت ١٠ بە دوو جۆرەوە نمایش دەکرێت جۆرێکیان “هواوەی مەیت ١٠ی ئاساییە” و جۆرەکەی تر “هواوەی مەیت ١٠ی پڕۆ” وەک لەنەوەی پێشوو بینیمان کە مەیت ٩ و مەیت ٩ پڕۆ بوو.

ئەوەی ئێمە تا ئێستا دەیزانین ئەوەیە کە هواوەی مەیت ١٠ لە ١٦ی ١٠ لە میونشن نمایش دەکرێت. هێزی پێدەدرێت لەلایەن چیپە تایبەتیەکەی خۆی ناسراو بە کیرین ٩٧٠ بنیات نراوە لەسەر پڕۆسەی ١٠ نانۆمەتری، ٦گب ڕام، پاتریەکەی ٤٠٠٠ میلی ئەمپێڕ/کاتژمێر دەبێت لەگەڵ کامێڕایەکی دوانە هاوێنەیی بە ڕوونی ٢٠مێگاپیکسڵ لەگەڵ یەکێکی تر بە ڕوونی ١٢ مێگاپیکسڵ ، هەروەها ئەوەشمان بیستووە کە قەبارەی ڕوونماکەی ٦.٣ ئینج دەبێت بە فراوانی ١٤٤٠ بە ٢٩٦٠ شایەنی باسە ڕوونماکەی لە جۆری IPS LCD دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ