سامسۆنگ
9, ئەیلوول 2017
گالەکسی نۆوت ٨ ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات لە داواکاری پێش وەختەدا

دوێنێ سامسۆنگ بە شانازییەوە ڕایگەیاند کە فرۆشی گالەکسی نۆوت ٨ لە داواکاری پێش وەختەدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هی هەموو نەوەکانی پێشتری گالەکسی نۆوت بەرزترە.
سامسۆنگ ئاماژەی بەوەشدا کە لە کۆریای باشور لە ماوەی تەنها یەک شەو و ڕۆژدا ٣٩٥،٠٠٠ گالەکسی نۆوت ٨ بە دواکاری پێش وەختە کڕدراون! ئەمە لە کاتێکدایە بە درێژایی ماوەی داواکاری پێش وەختەی نۆوت ٧ کە ١٣ ڕۆژبوو ٣٨٠،٠٠٠ دانەی لێ کڕدرا لەو وڵاتە!
وا دیارە کارەساتەکەی نۆوت ٧ لە متمانەی خەڵکی کەم نەکردووەتەوە بەرامبەر سامسۆنگ و نرخی بەرزی نۆوت ٨یش ڕێگر نەبووە لە کڕینی.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.