10
ئای ئۆ ئێس 12, ئه‌یلول 2017 بۆچوون

کۆنگرەی ئەپڵ: بە فەرمی ئایفۆن 8 و 8+ ڕاگەیەنران

ئەمڕۆ لە کالیفۆرنیا کۆمپانیای ئەپڵ نەوەی نوێی ئایفۆنی ڕاگەیاند، جیاواز لە نەوەکانی پێشوو کە نەوەی ئێسی هەبوو ئەمساڵ ڕاستەوخۆ هاتە نەوەی هەشتەم بە دوو مۆبایلی نوێ بەناوەکانی iPhone 8 و iPhone 8+.

ڕوونمای مۆبایلەکان 5.5 ئینج و 4.7 ئینجن بۆ هەردوو جۆرەکە، و خاوەنی ڕووپۆشی شوشە و ئەلەمنیۆمە، بە ڕەنگەکانی زیوی، خۆڵەمێشی، ئاڵتونی(گۆڵد) بەردەست دەبێت، هەر دوو مۆبایلەکە خاوەنی دوو بڵندگۆی ستێریۆین کە لە سەدا 25 لە ئایفۆن 7 و 7+ بەهێزترکراون بۆ باشتر بڵاوکردنەوە دەنگ، خاوەنی پڕۆسێسەرێکی نوێن بە ناوی A11 Bionic کە هەڵگری 6 ناوکە و خاوەنی 4.3 ملیۆن تڕانزستەرە. ناوکەکانیان لەسەدا 25 توانای زیاترە لە نەوەی پێشوو، هەروەها پڕۆسێسەری گرافیکی ئەم ئایفۆنە نوێیە لە سەدا 30 خێراترە لە نەوەی پێشوو.

لە بواری کامێرادا ئایفۆن 8 و 8+ هەردوو کامێراکانیان خاوەنی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵن و هاوکات جۆری پڵەس خاوەنی دووانە کامێرایە کە توانای وێنەگرتنی باشتر دەدات بە کامێراکە، کرانەوەی دەرچەی کامێرای هەردوو مۆبایلەکە f/1.8 و f/2.8 ـن و پشتگیری ئۆپتیکەڵ زووم دەکات کە توانای 10 جار زووم کردنی وێنەکانی هەیە لەگەڵ پاراستنی ڕوونی وێنەکان لە کاتی زووم کردن، بەکارهێنەر دەتوانێت ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K بگرێت بە توانای 60 وێنە لە چرکەیەکدا، و ڕوونی 1080p و توانای گرتنی 240 لە چرکەیەکدا.

پشتگیری بارگاویکردنەوەی بێ وایەر دەکات بە تایبەتمەندی Qi wifi open standar، و خاوەنی نەوەی 5 ـەمی بلوتوثە، بەرگری لە پیس بوون بە تەپ و تۆز و تەڕبوون دەکات لە قووڵای یەک مەتردا، بە بیرگەکانی  64GB و 256GB بەردەست دەبن، و نرخیان دەستپێدەکات لە 699$ بۆ جۆری ئایفۆن 8 و 799 دۆلار بۆ ئایفۆن 8+.

لە 15 ـی ئەم مانگەوە داواکاری پێشوەختە دەست پێدەکات بۆ کڕین، و لە 22 ـی مانگدا بەردەست دەبن بۆ فرۆشتن لە فرۆشگاکاندا، وەشانی IOS 11 ـی لە 19 مانگدا پێدەگات.

 

بۆچونی تۆ