بابەتی گرینگ 16, ئه‌یلول 2017

فەرمی: گالاکسی نۆوت ٨ بۆ کڕین بەردەستە

سامسۆنگ گالاکسی نۆوت ٨ ئێستا بۆ کڕین بە شێوەیەکی فەرمی لە ٤٢ وڵاتی جیهانی بەردەستە. هەندێک لەو وڵاتانە ئەمڕۆ بە فەرمی مۆبایلەکانیان بە دەست دەگات بە مەرجێک پێشتر کڕینی پێشوەختەیان کردبێت. وڵاتەکانیش ئەمریکا، کەنەدا، سەنگافورە، کۆریا و هەندێک وڵاتی ئەوروپیی تر.

له چەند هەفتەی داهاتوودا کۆمپانیا کۆرییەکە لە ناردنی مۆبایلە نوێیەکەی بۆ وڵاتانی تر بەردەوامدەبێت.

مۆبایلەکە وەشانی چاککاری بۆ هاتووە لەیەکەم وەشانیشیدا، باشترکردنی کامێرا و چارەسەر کردنی کێشەکانیەتی.

لەگەڵ هەندێک گۆڕانکاری تر وەک باشتر کردنی بارگاویی کردنەوەی بێتەل.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ