10
ئای ئۆ ئێس 17, ئه‌یلول 2017

تێکڕای تێچووی هەر iPhone X ێک چەندە؟ وا ڕێژەی قازانجی 582$ ـە

لە 12ـی ئەم مانگەدا کۆمپانیای ئەپڵ چەند بەرهەمێکی نوێی خۆی ڕاگەیاند لە کامپە تازەکەی بەناوی ئەپڵ پارک، لە نێویاندا مۆبایلی ئایفۆن 10 هەبوو کە بەهۆی یادی 10 ساڵەی بەرهەمهێنانی یەکەم مۆبایلی ئایفۆن بوو لەلایەن کۆمپانیاکەوە بە دیزاینێکی تەواو جیاواز و نرخێکی خەیاڵی کە نرخی بیرگەی جۆری 64 گێگابایت 999$ دەبێت و بیرگەی جۆری 256 گێگابایت 1149$.

بەڵام لێرەدا باسێک دێتە ناوەوە ئایا تێکڕایی تێچووی بەرهەمی ئایفۆن 10 چەندە؟ لێرەدا نرخی هەر پارچەیەکی مۆبایلەکەتان بۆ دەنووسین.

ڕوونما(شاشە)ـی ئۆلێد لە سامسۆنگی کڕیوە کە نرخی هەر ڕوونمایەک 80$ ئەمریکییە.

چیپی بیرگەی ناوخۆیی لە کۆمپانیای تۆشیبا کڕیوە یۆ جۆری 256 گێگابایت، تێچووی ڕامی مۆبایلەکە 24 $ ـە.

کۆمپانیای TSMC پڕۆسێسەری A11 Bionic ـی بۆ درووست کردووە بە نرخی 26 دۆلار، پەیوەست کردنی لەلایەن کواڵکۆمەوە بۆ کراوە تێچووی هەر یەکەیان 18$ ـە.

هەستەوەرەکانی کامێرای پێشەوە تێچوویان 25$ ـە.

بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە کە شووشەیە تێچووی 18ـە.

ئەوەی جێی سەرنجە هیچ ئاماژەیەک نەکراوە بە بەشەکانی پاتری و کامێراکانی پشتەوە، بەپێی بەدواداچوونەکان ئەو نرخانەی سەرەوە لەگەڵ تێچووی  پارچەکانی دیکەی مۆبایلەکە 412$ دەبێت،  ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کۆمپانیای ئەپڵ 582.25$ ڕێژەی قازانجیەتی لەهەر مۆبایلێکی ئایفۆن 10 دا، و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیستەمی وەگەڕخەرەی کە ئەپڵ دای مەزاندووە لەسەر ئامێرەکانی کە پاراستنێکی تەواو دەدات بە بەکارهێنەر و شێوازی ڕیکلامی کۆمپانیاکە کە هەوادارێکی ئێجگار زۆری لە دەوری خۆی کۆکردووەتەوە.

داواکردنی پێشوەختە لە کۆگا سەرهێڵەکان لە 27 ـی مانگەوە دەست پێدەکات و لە 3 ـی مانگی داهاتوودا دەگاتە بازاڕەکانی جیهان، و ئایفۆن 8 و 8+ لە بەرواری 22ـی مانگ دەگاتە بازاڕەکانی حیهان، ئەمانەش چەند بابەتێکی تێر و تەسەلن لەسەر مۆبایلەکە:

50 تایبەتمەندی نوێی iPhone X بزانە

بۆ ئەوەی بە خێرایی ئایفۆنە نوێیەکان بارگاوی بکەیتەوە، پێویستیت بە کڕینی بارگاویکەرەوەی جیا دەبێت

گۆڕانکارییە نوێیەکان لە بەرهەمە کۆنەکانی ئەپڵ: گۆڕانکارییەکانی نرخ، بیرگە، ڕەنگ

6 خاڵی بەهێزی Galaxy Note 8 لە بەرامبەر iPhone X – ئایا ئەم هۆکارانە دەبنە پێوەر؟

٤ لایەنی خەراپی iPhone X کە وات لێدەکات دووجار بیربکەیتەوە پێش ئەوەی گیرفانت بەتاڵ بکەیت!

1505368174572680

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ