10
پڕۆژە و چالاکییەکان 18, ئه‌یلول 2017 بۆچوون

کەی ئای تی ئێن و تۆمارێکی نوێ و سەرکەوتنی بەسەر چەندین سەرچاوەی بەناوبانگی عەرەبیدا

کەی ئای تی ئێن وەک یەکەم تۆڕی تەکنەلۆژی و بەزمانی کوردی لە ساڵی 2011 دا دەستی بەکارکردن کردووە و بە خۆشحاڵییەوە لە ئێستادا گەورەترین تۆڕی تەکنەلۆژییە لەئاستێکی پێشکەوتوو فراوانتردا، ئەمەش وتەی خۆمان نییە بەڵکو کارەکانمان لەماوەی ڕابردوودا سەلماندوویانە، کەی ئای تی ئێن جگە لە هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی زمانێکی پوختی کوردی لە ئاستێکی بەرزدا دەیان پڕۆژەی هەبووە و کە پاش بڵاوکردنەوەی ئەو پڕۆژانەی چەندین شوێنی دیکەش هەوڵی بەکارهێنانەوەی بیرۆکەکانی داوە.

وەک دەزانین گرنگترین شت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (سۆشیاڵ مێدیا) بۆ دیاریکردنی باشی و بەهێزی هەر پەیجێک ئەوا ڕێژەی کارلێکی واتە Engagementـی ئەو پەڕەیەیە لەگەڵ هاوبەشیکارانی، لەماوەی ڕابردوودا زیاتر هەوڵی گەشەپێدانی ئەم لایەنەمان داوە و خۆشبەخاتنە توانیمان تۆمارێکی نوێ بە ناوی خۆمان و وەک یەکەم پەڕەی تەکنەلۆژی کوردی بنووسینەوە و پێش دەیان سەرچاوەی عەرەبی بکەوین لە زۆری چالاکیدا لە پەڕەی فەیسبووک، ئەو تۆڕە تەکنەلۆژییانە بریتین لەمانەی خوارەوە: عالم التقنية و Aitnews و Electrony  و عالم آبل کە هاوکات سەرچاوەیەکەی باشی زانیارییەکانی ئێمەن و هاوکات دەیان دەزگای دیکەی گەورە پاڵپشتییان دەکات، بەڵام کەی ئای تی ئێن و تەواوی ستافەکەی لەسەر ئەرکی سەرشانی خۆیان و خۆبەخشانە ئەم تۆڕە بەڕێوەدەبەن و تەنها ئامانجێکمان ئەوەیە هەنگاوێک زیاتر وێب و تەکنەلۆژیای کوردی بەرەو پێش ببەین.

ئەمەش ڕێژەی چالاکی پەڕەکەمانە بەراورد بەو تۆڕە گەورانە کە بەڕێژەیەکی زۆری بەدڵبوون(لایک) لە پێش Kitn.net ـەوەن

لیستی دووەم:

هاوکات Kitn لە سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکی بەردەوامی هەیە وەک:تێلەگرام ، ئینستەگرام، تویتەر، یوتیوب دەتوانن شوێنمان بکەون.

بۆچونی تۆ