10
ئینتەرنێت 17, ته‌مموز 2012

فایەرفۆکسی ١٤ گەیشت!

ئەمە تەنها ٦ هەفتە تێپەڕبووە بەسەر وەشانی ١٣ی فایەرفۆکس دوبارە لەماوەیەکی کەمدا کۆمپانیای مۆزێلا وەشانێکی تری لە وێبگەڕەکەی دەرکرد ومەبەستی سەرەکیش چاکسازی پارێزگاری (Security)ـیە وتێیدا جەخت لەسەر گرتنی ئەو کون وکەلەبەرانەن کە لە وەشانی ١٣دا بوونیان هەبووە بەتایبەتیش گەڕانەکەی وچەندین زیادکردنی لاوەکی تر لەوانە ئێستا بەکاربەرانی سیستەمی MAC 10,7,3 دەتوانن بە Full screen لەسەر فایەرفۆکسی ١٤ کاربکەن وسود لەم تایبەتمەندییە ببینن.

هەر جۆرە دید وبۆچونێکت سەبارەت بە ئیش وکارەکان وبازرگانی مۆزێلا هەیە ئەوا خۆت سەرپشکیت، هەرچۆنێک بێت ئەوا تۆ دەتوانیت فایەر فۆکسی ١٤ لەم لینکانەی خوارەوە دابگریت وتاقیبکەیتەوە:

سەرچاوە Redmond

بۆچونی تۆ