ئای ئۆ ئێس

نوێترین ئامار لەسەر فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان بڵاوکرایەوە

ماڵپەڕی کانتار نوێترین ئامار و ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان بۆ مانگەکانی ٥ و ٦ و ٧ی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە ئایفۆن فرۆشێکی باشی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چین و ژاپۆن هەبووە بەڵام لە ئەوروپا گەشەی نەکردووە و لە بەرامبەریدا سامسۆنگ لە بەریتانیا سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێناوە. لە بەرامبەردا ئەندرۆید لە ٥ وڵاتە گرنگەکەی ئەوروپا(ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەڕەنسا) بە بەراورد بە پار ٢.٨٪ گەشەی کردووە و هواوەی و سۆنی بە تایبەتی بەرپرسن لەو گەشەیە.

ئەوروپا:سۆنی توانیویەتی بەهۆی پێشکەشکردنی مۆبایلی مام ناوەندی باش و تایبەتمەندی گونجاو بارودۆخی خۆی بگۆڕێت و ڕێژەی فرۆشی لە بازاڕدا بۆ ٤.٨٪ بەرز بکاتەوە، بە بەراورد بە ٣.٤٪ی پار.

بە وتەی Dominic Sunnebo سۆنی توانایاکی باشی هەبووە لە پێشکەشکردنی مۆبایلی مام ناوەند و سەرنجی کڕیارانی ڕاکێشاوە، بە تایبەت بە مۆبایلەکانی وەک ئێکسپێریا ئێکس ئەی.

کارکردنی سامسۆنگ و سۆنی لەسەر بەهێزترکردن و باشترکردنی مۆبایلە هەرزانەکانیان پەستانی خستۆتە سەر هواوەی و وای کردووە ڕێژەی فرۆشی لە ئیسپانیا و بەریتانیا داببەزێت، بەڵام گەشەی بەرچاو لە ئیتاڵیا و ئەڵمانیا یارمەتی هواوەیی داوە ڕێژەی فرۆشی لە ١٢.٤٪ی پارەوە بەرز بکاتەوە بۆ ١٤.٦٪.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا:سامسۆنگ هێشتا لە پلەی یەکەمە و ٣٦.٢٪ی بازاڕی داگیرکردووە، ئەپڵیش لە پلەی دووەمە بە ٣٤.١٪، بازاڕی سامسۆنگ بە ڕێژەی ٢.٥٪ و هی ئەپڵ بە ڕێژەی ٢.٦٪ زیادیان کردووە، سەبارەت بە جۆرە جیاوازەکان بە شێوەی تاک، ئایفۆن ٧(١٢.٦٪) یەکەمە و گالەکسی ئێس ٨(٨.٨٪) دووەمە.

چین:ئەپڵ شۆڕشێکی گەورەی بەرپاکردووە و ڕێژەی فرۆشی گەیاندۆتە ١٩.٣٪ کە ٥.١٪ زیاترە بە بەراورد بە پار، لە مانگی ٧یشدا ئایفۆن ٧ پڵەس پڕفرۆشترین مۆبایلی وڵاتەکە بووە و بۆ یەکەمجار لە فرۆشدا لەو وڵاتە پێش ئایفۆن ٧ی برا بچووکی کەوتووە، سەرەڕای ئەمانەش هێشتا ئەندرۆید بە جیاوازییەکی زۆر لە پلەی یەکەمە.

 

بینەری تەواوی ئامارەکانبن:

سەرچاوە :
23 ئه‌یلول، 2017
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341