ئەندرۆید
24, ئهیلول 2017
ئایا ARCore بەکوێ گەیشتووە؟

گووگڵ خاوەنی پڕۆژەی ARCore (بۆ ئەوەی بزانی ئەم پڕۆژەیە چیە ئەوا لێرە کرتە بکە)لە ئێستادا گەشەپێدەرانی بەوە سەرقاڵ کردووە کە تایبەتمەندی زیاتر بۆ ئەم پڕۆژەیە زیاد بکەن وە گووگڵ باشترینەکان هەڵدەبژێرێت و لەئێستادا چەند تایبەتمەندیەک بۆ فراوانکردنی ئەم پڕۆژەیە ئامادەکراوە کە ئێستا باسیان لێوەدەکەین:
۱- Google Street view/کە ئەمە لە تایبەتمەندیە سەرەتاییەکانبوو کە گووگڵ گرینگی پێدەدا بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باش لەگەڵ ARCore کاربکات وە بەرەبەرە شاری زیاتر و شوێنی زیاتری بۆ زیاد دەکرێت، ئەمەش نمونەیەکە لە کارەکەیان:

۲-یەکێکی تر لە کارەکان بریتیە لە دیزاینکردنی خانوو و باڵەخانە کە ئەمەیان کارئاسانیەکی زۆر بۆ ئەندازیاران و دیزاینەران دەکات تاوەکو ئەوەی لە خەیاڵیانە و بە نیازی دروستکردنین لەبەردەمیان بیبینن، ئەمەش چەند نمونەیەکن لە کارەکان:


۳- بەدڵنیاییەوە دەبێت کەسێک هەبێت کە بیهەوێت بزانێت پڕۆسەی دروستکردنی خواردنەوەی ئیسپرێسۆ چۆنە ئەگەرنا گووگڵ ئەم تایبەتمەندیەی زیاد نەدەکرد!

٤-ئێستا تەنها یاری ماوە کە دروستبکرێت کە پشتگیری ARCore بکات وە پێدەچێت ئەمەی خوارەوە ببێتە یەکێک لە یاریەکان:

هەروەک دەبینن ئەمانە تازەترین پێشکەوتنەکانی ئەم پڕۆژەیەیە کە گووگڵ دەستی پێکردووە .
گووگڵ دەبێت هەوڵێکی زیاتر بدات تاوەکو بتوانێت ئەم پڕۆژەیە بەرەو پێشبەرێت وە پێدەچێت لە کۆنگرەکەی مانگی ۱۱ زانیاری زیاتر بزانین دەربارەی ئەم پڕۆژەیە.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.