10
مایکرۆسۆفت 26, ئه‌یلول 2017

ساڵی داهاتوو, مایکرۆسۆفت وەشانی نوێی ئۆفیس بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ ٢٦ی ئەیلوول، لە بلاگی فەرمی خۆیدا، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت وەشانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠١٩ ڕاگەیاند. مایکرۆسۆفت لەبلاگەکەی ئاماژەی بەوەکردووە کە وەشانی تاقیکاری لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٨ بڵاودەکرێتەوە و بەردەست دەبێت بۆ کڕین.

ئەم وەشانە نەرمەکاڵانی (Word, Excel, PowerPoint, وە Outlook) وە بۆ وەشانی سێرڤەر نەرمەکاڵانی (Exchange, SharePoint, وە Skype for Business) لەخۆدەگرێت.

چەند نوێکردنەوەیەک:

  • کاکردنی باشتر بە پێنووس و بابەتی (pressure sensitivity).
  • بوونی هاوکێشەی زیاتر لە ئەکسڵ بۆ بابەتی بیرکاری. باشترکردنی هێڵکاری (Chart) بۆ شیکردنەوەی داتا.
  • زیادکردنی چەند (ڤیژوەل ئەنیمەیشن)ێک.

 

سەرچاوە:

 

بۆچونی تۆ