بابەتی گرینگ
26, ئهیلول 2017
زانیاری گرینگ دەربارەی جیهانی Need for speed PayBack بڵاوکرایەوە

کەمێک پێش ئێستا کەناڵی Need for speed لە یوتیوب هەستا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی تازە و ئەمجارە باس لە جیهانی یاری Payback دەکات.
بەپێی ڤیدیۆکەبێت جیهانی ئەم یارییە گەورەترین جیهانی یاریکردنی هەیە بەبەراورد بە بەشەکانی پێشووتر، ناوی ئەم جیهانە Fortune Valley دەبێت و پێکدێت لەچەند ناوچەیەکی جیاواز کە شار و بیابان و کۆمەڵە گرد و شاخێکیش لەخۆدەگرێت و هەر ناوچەیەک و پێویستی بەجۆرە ئۆتۆمبێلێکی جیاوازە لەچاو ئەویتر ، لەدواتردا باس لە چەند جۆرە پێشبڕکێیەکی دیاریکراو دەکات لەوانە Drift و Drag Race وپێشبڕکێی سەرخۆڵ و دەربازبون لە پۆلیس و چەند جۆرێکی تریش.

ئەم بەشەی یاریەکە شتێکی جیاوازی تێدایە کەپێشتر لەبەشەکانی پێشوودا بوونی نەبووە ئەویش بوونی هەندی ئۆتۆمبێلی تایبەت کە تۆ دەیاندۆزیتەوە و پاشان دەبێت خۆت پەرەیان پێبدەی و بەهێزیان بکەی چونکە بەپێی ڤیدیۆکەبێت ئەمانە بواری گەشەپێدان و بەهێزکردنیان زیاترە لەچاو ئۆتۆمبێلەکانی تر.
بڕیارە ئەم یاریە لە ۱۰/۱۱/۲۰۱۷ بڵاوبکرێتەوە و خەڵکێکی زۆر چاوەڕوانی دەکەن.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.