ڤیدیۆ 18, ته‌مموز 2012

ئاڤاتار چەرخێكی نوێ لە سینەما بەرهەمی جیمس كامیرۆن دووكەسایەتی خەیالی لە فیلمی ئاڤاتار

پێش ئەوەی بچینە ناو بابەتەكە دەمەوێت مەبەستی هەڵبژاردنی ئەم بابەتە ڕوون بكەمەوە بێ گومان لە جیهانی سینامادا ئەوەی گرنگ و جێگای بایەخ بێت دەرهێنەرەكان و ئەكتەرەكانیەتی لەگەڵ چیرۆكێكی بەهێز وروژینەر كە بتوانێت بینەر بۆخۆی كێش بكات ، ئەوەی مەبەستمانە لێرەدا ئەوەیە كە لەسەردمی ئێستادا تەنها ئەمانەی باسمان كردن بەسنین بۆسەركەوتنی كارەكانی سینەمایی و فیلم بەڵكو كاریگەرترین شت ئێستا كەلەو بوارەدا گرنگی پێدەدرێت بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای كۆمپیوتەرە ،

چونكە ئەوەی كەلەخەیالە و ناتوانرێت بەئەكتەر رۆلەكە ببینرێت ئەوا بەئاسانترین ڕێگا دەتوانرێت بەكۆمپیوتەرو بەرنامە تایبەت مەندكانی تایبەت بەم بوارە جێبەجێ بكرێت بەجۆرێك بەبەژداری هاوبەشی نیوان ئەكتەرەكان و ئەم تەكنەلۆژیایە جوانترین ڕۆڵ بگێردرێت كەبینەری پێ سەرسام بێت،ئەوەی شایەنی باس بێت ئەو فیلمانەی كە دوورن لەبەكارهێنانی ئەم تەكنەلۆژیایە ئەوا سەركەوتنیان زۆر ئەستەم بووە چونكە كۆمپیوتەر تایبەت مەندیەكی بەهێزی هەیە لەدروست كردنی فیلمە 3Dیە ئەنیمیشنەكان و لەبواری مۆنتاژیش ئەوا هەمووكارەكانی تەنها هەر كۆمپیوتەر بەئەنجامی دەگەیەنێت .لەناو ستۆدیۆكانی هۆلیود گەلێ بەرهەمهێن و دەرهێنەر هەن بەناوبانگن و ناسراون  بەرێچكەیەكی تایبەت و شیوازێكی دیاری كراو لە رێگای بەرهەمهێنانی فیلم. ئەمەش دەبێتە هۆی  زامن كردنی سوود و دەستكەوتی ماددی بەدڵنیایی هەرچەندە چیرۆكەكە ڕووكاریی و سادەش بێت، ئەمەش بەهۆی  گاریگەری هۆكاری بینایی و رێچكەی ئەزموونی جیاواز لە باوە(تقلیدی)ئاساییەكان.بۆنمونە ئەزموونی السبیلبرغیە لە حەفتاكان بە فیلمی (Jaws) ،ئەم ئەزموونەی كە رێچكەیەكی نوێی درووست كرد بۆ فیلمی تایبەت بە وەرزی هاوین جیاواز بوو بە كاریگەری و قەتیس كردنی هەناسەكان وە دواتر ناونران بە فیلمی “البلوك بوستر”.یەكێك لە گرنگترین سێ كوچكەی دەرهینەرە بەتواناكان(ستیفن سبیلبرغ لە گەڵ هاوڕێكانی  لۆكاس و  جیمس  كامرون)نن زۆر لێهاتووبوون لە بەدەست هێنانەوەی  ئەو بوودجە گەورەیەی كەلەلایەن كۆمپانیا سینەماییە كان خەرج دەكرا  لەبەهەم هێنانی فیلم ،لە ئەمریكا ئەویش لە رێگای زۆر بوونی ئارەزوو مەندان و هەوادارانی بەرهەمەكانیان و  زۆربەی فیلمەكانی كە دەریان دەهێنا.لۆكاس لەڕێگای زنجیرە ی”ستار وورز” كە لە حەفتاكان دەركەوت بەناو بانگ بوو ،هەرچی سبیلبرغ یەكەم سەركەوتنی دا لەگەڵ  هەواداران لە فیلمی “جۆس” دواتر زنجیرەی “ئاندیناجونز” و هەروەها  بەناوبانگترین فیلمی خێزانی  ET  لە سەردەمی هەشتاكان .دەرهێنەری سێیەم لەسەردەمی زێڕین و جیاوازبوونی  هۆلیودا یە كەئەویش  جیمس كامرون¬ە،ئەم دەرهێنەرە بەوە ناسراوە كە كارەكانی تێچووی زۆریان هەیە، لە بەرئەوەی خاوەن بەرزترین و قەبەترین بوودجەیە لەمێژوودا لە ساڵی 1997 لە میانەی  فیلمی “تایتانیك” پێوانەی ژمارەی پێشووتر بشكێنێ لەمیانەی فیلمی “ئاڤاتار”Avatar كە بووە براوەی خەلاتی جولدن جلوب”گۆی زێڕین” وەكو باشترین فیلمی درامی، لەم دوایییە دا ڕاگەیەنرا كە بوودجەكە لە سێ ملیۆنی  تێپەڕاندووە، هەردوو فیلمی ئاڤاتار و تایتانیك هۆكار نەبوون بۆ  بەناوبانگی دەرهێنەر جیمس كامرون، بەڵكو هاندەران بینەران ئاشنای ئەو بوون لەمیانەی تێڕوانینە لەناكاوەكانی لە فیلمی “ئەلتەرمونیتر” بەبەشی یەكەم و دووەمی، وە لەگەڵ دەرهێنانی یەكێك لە  بەشەكانی زنجیرەی ترسی بەناو بانگ “ئەلین”فیلمی “ئاڤاتار” كە بە باشترین فیلمی ساڵی 2009 پۆلێن كراوە بە پێی پێگەی IMDB كە چیرۆكەی پێشكەش كراوە  لە چوارچێوەی سێ دووریەكان3D، كە پێش كەش كرا لە 18 دیسمبەری 2009 لە كردنەوەیەكی سادەدا دەست كەوتی گەیشتە  سێ ملیۆن دولار، بەڵام لە گەڵ تێپەڕبوونی كات بە تایبەت لە پشووی كۆتایی ساڵ ئەم فیلمە سوودێكی پێوانیی بەدەست هێنا كە بەزۆر باش دانرا  لەمیانەی ماوە پشووی كۆتایی ساڵ .چیرۆكی ئەم فیلمە نمونەی سەربازێكی ئەمریكی  خانەنشین مان پێشكەش دەكات  كە لە ڕێگای  بەرنامەیەكی پێشكەوتوو ڕەوانەی  سەرهەسارەیەك دەكرێت بەناوی “بندورا”. لەسەر ڕووی ئەم هەساری درووست كراوێك دەژین  كە ڕەنگیان شینە  جیادەكرێنەوە بە جەستەیەكی سەیرو ترسناك لە هەندێك شت، سەركردەی سوپاكە كە سەر بە ویلایەتە یەكگرتوەكانە هەوڵ دەدات لە دوای كانزایەكی گرانبەهادا بگەڕێت لە نزیك ئەو دارەی كە ئەم بوونەوەر شینانەی  لەدەورەدا كۆبوونەتەوە، سەرباز “جاك” سەرنجی ڕادەكێشرێت بەلای ئافرەتێك پێیان دەووت “نایتاری” كە  زوی سالدانای  ئەكتەر هەڵ ساوە بەبینی ئەم ڕۆلە بە دەركەوتنێكی سەرنج ڕاكێش.ئەمەش  بووە هۆی ئەوەی هاوكاری ئەبوونەوەرە سەیرە بكات لە پێناو بەرنگاربوونەوەو بەرپەچ دانەوەی سوپای ووڵاتەكەی .ئەم چیرۆكە سەرەڕای سادەیی و كۆنی لە هەندێك شتیدا. كەچی دەرهێنەر جیمس كامرون توانیویەتی لە میانەی دەق  پەیوەندیەكی دۆستانە بنیات بنێ لەنێوان “ڕووداوەكان”و “كەسایەتیەكان”ی ئەم فیلمە،كە ئەمە هەلسووكەوتێكی زیرەكانەیە كە لە زۆربەی دەرهێنەرەكان بەدی ناكرێت كە كاریگەرن بە جیمس كامرون وەكو مایكل بای و ریدیلی سكوت.هەرچەندە چیرۆكی سادە بەدی دەكرێت لەم فیلمەدا، بەڵام ناتوانرێت سەیری بكەی بەبێ ئەوەی لەگەڵی تێكەڵبی و كاریگەری لەسەرتەوەنەبێت، چوونە ناو ئەم خەونانە كە دروست كراون و وە وێنەكێشراون بە جوانیەكانی سینەمایی گەورە دەرهێنەر كە وەسفی خۆی دەكات بەوەی كە ڕۆژێك “من پاشای جیهانم” !لەم فیلمە دا زۆر دان بەخۆی دادەگرێت و كپ دەبێ، لە بەرئەوەی ناتوانێت وەسفی بكات،ناتونرێت لەم فیلمە دەرچێت بەبێ سەرسام بوونێكی بەهێز و كاریگەری گەورە، وە ڕەنگە سەرنج راكێشەكانی، تۆماركردنی سینەمایی بەتوانا،مۆنتاژ و مویوزیكی تۆماركردنە سینەماییەكەی كە ناكرێ لەیاد بكرێن  بەبێ گومان و بەڕاستی یەكێكن لە ئەستێرەكانی كارەكە، ئەمەش خالێكی وەرچەرخانە لە هۆكارەكانی فیلم و تەكنیكی سێ ڕەهەندیەكان .بە ڕای زۆرێك لە ڕەخنە گرانی فیلم ئەم سەردەمی ئێستا سەرەتایەكە بۆ داهاتوو لە شێواز و پەیڕەوێكی نوێ لە بەرهەمهێنانی فیلمدا . كەێكێك لە ڕەخەنەگران زۆر بە كاریگەری وەسف دەكات.كە ئەمەش پێشكەش دەكرێت بە شێواز و ڕێگای پریدی ئەمەش ناسراوە بە كاریگەری پێشكەش كردنی  سێ ڕەهەندەكان,كاردانەوەیەكی باشی بەدەست هێنا ئەم فیلمە. یەكێك لە ڕەخنەگران بەم جۆرە باس لەم فیلمە دەكات لەكاتی  پێشكەشكردنی بۆ ڕۆژنامەنووسان و تایبەت مەندانی ئەم بوارە  پێش بینەرانی تر  و دەڵێ (جارێكی تر منداڵ بوومەوە) . ئەم فیلمە دونیا تێك دەشكێنێ .بە ڵام بینەران شێتانە شەیدای بوون، ئەمە لەنێوان ئەو چوار فیلمانەیە كەلەمێژوودا دەستكەوتەكانیان گەیشتۆتە ملیارێك دۆلار  ئەوانیش”تایتانیك، “سید الخواتم”بەشی سێیەم، “چەتەكانی كاریبی” بەشی دووەم، و “سوار چاكی تاریكی”، ئەم فیلمە ئیستا پێشكەش دەكرێت لە سینەما خەلیجیەكان،پێویستە سەیركردنی بە تەكنیكی D3بێت كە لە چاویلكەی تایبەت بەم پێشكەش كردنەداهەیە.شایەنی باسە ئەم فیلمە بووە هۆی چەند گۆرانكاریەك لە ڕۆلی سینەما جیهانیەكان لە تەكنیكی پێشكەش كردندا، هەروەها بووە هۆی ناچاركردنی ڕۆلی هەندێك لە سینەماكانی سینی لەسەر نمایش كردنی “سەرەڕای خۆپارێزی هەندێكیان لە پێشوودا لەسەر هەر پێشكەش كردنێكی سینەمایی خۆرئاوایی، وە لەكۆتایی دا ئەم فیلمە بووە هۆی خێراكردن لە فرۆشتنی چاویلكەی تایبەت بە تەكنیكی D3 مالەوە دوای دواخستنی   لە چەندان بۆنەی پێشووتردا.

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=Vt-XCDjyDNs[/youtube]

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=F9ZNhHzA3q4[/youtube]

وەرگێرانی : سعید  حسن عزیز

بۆچونی تۆ