10
سۆنی 27, ئه‌یلول 2017 بۆچوون

ئۆفەرەکانی پلەیستەیشن بۆ مانگی ۱۰ لێرە ببینە

هەروەک دەزانین کە PlayStation Plus هەموو مانگێک ئۆفەری تایبەتی پێیە بۆ بەشداربوانی و مانگی ۱۰ هێندەی نەماوە و بۆیە کەناڵی پلەیستەیشن لە یوتیوب هەستا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک کە تیایدا ئۆفەرەکانی ئاشکرا کرد بۆ مانگی ۱۰.

سەرەتا بە ئۆفەرەکانی پلەیستەیشن چوار دەست پێدەکەین کە دوو یاری زۆر نایاب لەخۆدەگرێت ئەوانیش:

Metal Gear Solid 5:The Phantom Pain/ ئەمە دواین بەشی زنجیرەی Metal Gear Solidـە کە لە ساڵی ۲۰۱۵ بڵاوکرایەوە و دواین بەرهەم بوو کە هیدۆ کۆجیما بە هاوبەشی لەگەڵ Konami بەشداری تێدا کرد، شێوازی یاریکردنەکەی زۆر چێژ بەخشە لەبەر ئەوەی دەتوانی بە پلان و تاکتیک یاری بکەیت بەبێ ئەوەی پێویست بکات گشت دوژمنەکانت بکوژی ئاستەکان تەواو بکەی جگە لە بوونی چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێش ئەگەر بەشەکانی تریت کردبێت ئەوا تێدەگەی کە ئەم چیرۆکە چەند بەهێزە.

یاری دووەم یاریەکی ترسناک و پڕ مانایە بەناوی Amnesia Collection کە هەرسێ بەشەکەی یاریەکە لەخۆ دەگرێت ئەوانیش:

Amnesia: The Darck DescentAmnesia:JustineAmnesia:A Machine for pigs

ئێستاش یاریەکانی پلەیستەیشن سێ دەخەینە ڕوو کە بریتین لە :

Monster Jam Battlegrounds

وە Hustle Kings

ئەمانەش یاریەکانی پلەیستەیشن ڤیتا:

Hue

وە Sky Force Anniversary

بڕیارە یاریەکان و ئۆفەرەکانی تریش کە داشکاندن دەیان گرێتەوە لە ۵/۱۰ بەردەست ببن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ