ئای ئۆ ئێس 27, ئه‌یلول 2017

بەشێکی نوێ لە یاری Modern Combat بۆ مۆبایلە زیرەکەکەکان بەردەست بوو

دوای چاوەڕوانییەکی زۆری هەواداران، ئەمڕۆ کۆمپانیای گەیملۆفت یاری Modern Combat Versusـی بۆ بەکارهێنەران بەردەست کرد. یارییەکە بەشێکی نوێی زنجیرە یاری Modern Combatـە و خاوەن شێوازی نوێی یاریکردنە، خوێنەر بن.

لە لایەن کۆمپانیای GameLoftـەوە گەشەپێدراوە و بڵاوکراوەتەوە. بەشە ڕابردووەکانی ئەم یاریە سەرکەوتنێکی نایابیان بە دەستهێناوە. لە مۆبایلەکاندا خاوەن باشترین گرافیکی یاریەکانی جۆری Shooterـە  و جۆرێکی نوێ لە یاریکردن لە خۆ دەگرێت کە ئەویش ٤ v ٤ـە و دەتوانیت بە ۱۲ جۆری ڕۆڵی تایبەت یاری بکەیت. بە چەندین نەخشەی جیاوازی ئاسمانیی، شێوازی یاریەکە نزیک دەبێت لە جەنگی بونەوەرە ئاسمانییەکان.
[su_youtube_advanced url=”https://youtu.be/OSlp1h0Kwj0″]

ڕۆڵگێڕی نوێ، چەکی نوێ و شێوازی نوێی یاریکردن، لەسەر نەخشەی نوێ بە نوێکردنەوەی یاریەکە لە داهاتوودا بە بەکارهێنەران دەگات.  فەرموون بۆ مۆبایلەکانتانی دابگرن.

بۆچونی تۆ