10
جۆراوجۆر 5, تشرینی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

ARCore لە کۆنگرەی گووگڵ

پێشتر چەند جارێک ئاماژەمان بە پڕۆژەی ARCore کردووە کە پرۆژەیەکە لە پرۆژەکانی گووگڵ لە بەرامبەر ARKitی تایبەت بە ئەپڵ، دوای کۆنگرەکەی گووگڵ دووبارە ئەم پڕۆژەیە هاتەوە بەر باس و پێدەچێت گووگڵ گرینگیەکی زۆر بەم پرۆژەیە بدات.

لەکۆنگرەکەی گووگڵدا ئەم تایبەتمەندیە زۆر بە گرینگی باسی لێوە کرا و نمونەی چەند ئەپ و براندێکیان هێنایەوە کە پشت بە ARCore دەبەستن لەوانە:

  1. گەشەپێدەران لە houzz هەستاون بە گەشەپێدانی ئەم تایبەتمەندیە لە بواری ڕیکخستن و دیزاینکردنی ناو ماڵ کە بەکارهێنەر دەتوانێت بە خواستی خۆی کەلوپەلەکان لە شوێنی مەبەست دابنێت و ڕەنگی جیاواز هەڵبژێرێت بۆیان وەک لێرەدا دەیبینن:
  2. یاری بەناوبانگی league of legends پشگیری ئەی ئاڕی بەم نزیکانە پێدەگات و یاریکەران دەتوانن چێژ لە یاریکردن بەشێوەی ئەی ئاڕ ببینن.
  3. کۆمپانیای لێگۆش پشگیری لە ARCore دەکات بەوەی کە بەکارهێنەر دەتوانێت بەخواستی خۆی پارچەکان بەکاربهێنێت و کاتی خۆی پێبەسەربەرێت بێ ئەوەی سەرقاڵی کۆکردنەوەی پارچەکان بێت یان پێویستبکات پارچەی تازە بکڕێت چونکە بەهۆی ئەی ئاڕەوە دەتوانێت چەندەها پارچە بەکاربێنێت.

دوای ئەمە گووگڵ هەستا بە نیشاندانی تاقیکردنەوەکانی خۆی کە گەشەپێدەرەکان لە گووگڵ ئامادەیان کردووە کە بە AR Stickers ناو دەبرێت و پێکهاتوە لە ژمارەیەکی زۆر لە لەزگە(ستیکەر) کە بەکارهێنەر دەتوانێت بەخواستی خۆی بەکاریانبێنێت هاوشێوەی ئەوانەی کە لە سناپچات لە ئێستادا بوونی هەیە.

بەڵام چەند دانەیەکی تایبەت ئامادەکراون تەنها بەکارهێنەرانی دوو پێکسڵە نوێیەکە دەتوانن بەکاریانبهێنن ،یەکێک لە ستیکەرەکان کەسایەتیەکانی زنجیرەی بەناوبانگی Stranger Things بەردەست دەکات وەک لەم وێنەیەدا دەیبینن لەکاتی بەکارهێنانی یەکەم ستیکەر ئەوا بە ئاسایی هەڵسوکەوت دەکات بەڵام دوای دانانی ستیکەری دووەم ئەم دوو ستیکەرە دەستیانکرد بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ یەکتر بە شێوەیەکی زۆر سەرنج ڕاکێش:

وە ئاماژە بەوەش کرا کە چەند دانەیەکی تریش لە ئامادەکردندان لەوانە کۆمەڵەستیکەرێک تایبەت بە فیلمی Star Wars The Last Jedi کە هەشتەم بەشی ئەم زنجیرەیەیە و بڕیارە لە ١٥/١٢ لە سینەماکانی جیهان پەخشبکرێت.

گەر دەتەوێت نوێترین تاقیکردنەوەکانی ئەی ئاڕ ببینیت ئەوا لێرە کرتە بکە، لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانی گشت تاقیکردنەوەکان ببینی.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ