ڕێنمایی

فێرکاری:چۆنییەتی دروستکردنی هەژماری جیمەیڵ

دروستکردنی هەژماری ئیمەیڵ یەکێکە لە سەرەتاییترین و پێویستترین ئەو شتانەی بەکارهێنەری ئینتەرنێت دەبێت بیانکات، بەربڵاوترین و باشترین جۆری ئیمەیڵیش لە ئێستادا جیمەیڵە، بەداخەوە کە تاوەکوو ئێستاش هەندێک کەس شێوازی دروستکردنی هەژماری جیمەیڵ نازانن! بۆیە پێم باشبوو ئەم فێرکارییە سادەیە دروست بکەم.

١-سەرەتا دەچینە gmail.com.

٢- دواتر Create account دادەگرین.

٣-لە بەشی Name لە خانەی Firstدا ناوی خۆمان و لە خانەی Lastدا ناوی باوکمان دەنوسین.

٤- لە Choose your username ناونیشانی هەژمارەکەمان هەڵدەبژێرین و ئەگەر پێشتر هەمان ناونیشان بەکارهاتبێت ئەوا ئاگادارمان دەکاتەوە و دەبێت ناچار گۆڕانکاری تیادا بکەین.

٥-لە Create a password وشەیەکی تێپەڕی گونجاو دادەنێین و لە Confirm your password دووبارەی دەکەینەوە و ئێجگار زۆر گرنگە کە ئەو وشە تێپەڕە بەهێزبێت و تەنها خۆت بیزانیت نەوەک شتێکی گشتی بێت کە کەسانی تر بیزانن و بە هەمان شێوە گرنگیشە شتێک بێت کە بیرت نەچێتەوە.

٦-لە بەشی Birthday، لە خانەی Month مانگی لە دایکبوونت و لە Day ڕۆژەکەی و لە Year ساڵەکەی هەڵبژێرە و بنووسە.

٧-لە بەشی Gender ڕەگەزەکەت دیاریکە، Male واتا نێر و Female واتا مێ.

٨-لە بەشی Mobile phone ژمارەی مۆبایلەکەت بنووسە، بەڵام یەکەم ژمارەی کە بریتییە لە سفر مەینووسە، لە ژمارەی دووەمەوە دەست پێبکە.

٩-دەتوانیت لە بەشی Your current email address هەر ئیمەیڵێکی تر زیاد بکەیت کە هەتە، ئەگەرنا بە بەتاڵی جێی بهێڵە.

١٠- پاشان Next step داگرە و دواتریش I Agree.

دەست خۆش! ئێستا خاوەن هەژماری جیمەیڵیت.

6 تشرینی یه‌كه‌م، 2017
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341