سیستەمی وەگەرخەر 19, ته‌مموز 2012

|کورتە هەواڵ| مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند ویندۆز ٨ لە ٢٦ی تشرینی یەکەم دەکەوێتە بازاڕەوە.

دوێنی چوارشەممە مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە وەشانی داهاتووی ویندۆزیان کە بە ویندۆز ٨ ناسراوە لە ٢٦ی تشرینی یەکەم ئامادەدەبێت بۆ بەکاربەران وبەتەواوی دەوەشێنرێت. ئەم هەواڵە بەڕێوەبەری بەشی ویندۆز ستیف سنۆفسکی پشت ڕاستی کردەوە وجەختی لەسەرکردوە کە ئەمە کاتی وەشاندنی ویندۆز ٨ـە. مەبەست لە پشتی ویندۆز ٨ پڕکرنەوەی ئەو کەلێنەی نێوانی کۆمپیوتەر ومۆبایلە هۆشمەندەکانە وکەمکردنەوەی ئەم ئاستەەنگانەیە کە لەماوەی ڕابردوودا ڕوبەرووی بەکاربەران بووەنەتەوە.

سەرچاوە WindowsSteamblog

بۆچوونەکان
  • jegr

    سلام علیکم :ئەى زمانى کوردى بۆ زیاد کراوە ؟

    • تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی

      دەبێت بۆی زیاکرابێت چونکە ئەمەیان وەشانی تەواوە.

  • محەمەد مستەفا

    بەرێوبەری برام من زۆر ئارەزو دەکەم کە ویندۆز ٨ زمانی کوردی تێدابی ئایە ویندۆز ٨ زمانی کوردی تێدایە

بۆچونی تۆ