مایکرۆسۆفت ئۆفیس 19, ته‌مموز 2012

|کورتە هەواڵ| مایکرۆسۆفت: هیچ پلانێک نییە بۆ وەشاندنی ئۆفیس ٢٠١٣ بۆ سیستەمی ماک!

هەر لەم هەفتەیە بوو مایکرۆسۆفت ئۆفیسی ٢٠١٣ی ڕایگەیاند کە تێیدا جەخت لەسەر چاکسازی تاچ وتێکهەڵکێشکردنی لەگەڵ ڕاژەی هەوری وتێکهەڵکێشکردنی لەگەڵ سیستەمی میترۆی ویندۆز ٨ کرابوو. بەڵام ئەوەی جێگای باسە لە گۆنگرەی تایبەت بە وەشاندنی ئۆفیسی ٢٠١٣ هیچ باسێک سەبارەت بەوەشاندنی ئۆفیسی ٢٠١٣ بۆ سیستەمی ماک باسنەکراوە وسەبارەت بەمەش وبۆ پشت ڕاستکردنەوە ئەم هەواڵە پێگەی The Verge لەسەر زاری وتەبێژێکی مایکرۆسۆفت دەلێت ڕونکردنەوەکە ئاسانە ئەویش “مایکرۆسفت جارێک هیچ پلانێکی نییە بۆ وەشاندنی ئۆفیسی ٢٠١٣ بۆ سیستەمی ماک”.

سەرچاوە BGR

بۆچونی تۆ